یەكێتی زانایان بەرانبەر ماڵی ڕۆشنا و ئاشنا هاتە دەنگ

:: PM:03:25:30/09/2020 ‌
یەكێـتی زانایانی ئاینی كوردستان بەرانبەر ماڵی ئاشنا هەڵوێست وەردەگرێت و ڕای دەگەیەنێت، ئەو ماڵە شتگەلێك لەخۆ دەگرێت و پەردەش لەسەر زۆر شت لادەبا. هەروەك بە مەترسی بۆ سەر كۆمەڵگەی دەزانن.

ئەمڕۆ چوارشەم 30ـی ئەیلوول، لە ڕاگەیەنراوێكی یەكێتی زانایانی كوردستان هاتووە، دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بەناونیشانی كار و چالاكیەكانی "ماڵی رۆشنا و ئاشنا" لە كوردستان، كە شتگەلێك لەخۆ دەگرێت و پەردەش لەسەر زۆر شت لادەبا و مەترسی بۆ سەر نەریتی كۆمەڵگەی كوردی و هەستی دینداری و بەهای بەرزی كوردەواری لێ بەدی دەكرێت.

لەبەشێكی ئەو سەنتەر و شوێنانەی بەناوی هۆشیاری و وەرزشی جەستە و لەشجوانی و چالاكی تر، كار لەسەر كەمكردنەوەی بەهای ئەخلاقی و بێشەرمكردنی بەشداربووان جێبەجێ دەكرێت 
روونكراوەتەوە، یەكێتی زانایان ماوەیەكە بەوردی بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیە دەكات و كاری پێویستی لەو بارەوە كردووە، بۆ ئەو مەبەستەش سكاڵاو رێكاری پێویستی گرتووەتە بەر و لایەنی پێوەنداری لێ ئاگەدار كردووەتەوە.

باس لەوەشكراوە، داوایەك ئاراستەی داواكاری گشتی و لایەنی پێوەندار كراوە كە لەبەشێكی ئەو سەنتەر و شوێنانەی بەناوی هۆشیاری و وەرزشی جەستە و لەشجوانی و چالاكی تر، كار لەسەر كەمكردنەوەی بەهای ئەخلاقی و بێشەرمكردنی بەشداربووان جێبەجێ دەكرێت.


"ئەو  جۆرە هەوڵانە دەبنە مایەی ترازانی كۆمەڵایەتی و شڵەژانی  ئاشتەوایی و سەقامگیری كۆمەڵگەو هەڕەشەن بۆ لایەنی كۆمەڵایەتی و خێزانی، لەهەمانكات پێچەوانەی نەریتی كوردەواری و بنەماكانی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامە و لەگەڵ دەستووری عێراق و یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستانیش یەك ناگرێتەوە" یەكێتی زانیان وای نووسیووە.





وشە - رامیار جەواد