ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن كۆبووه‌وه .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 30ی ئه‌یلوول، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تا ئێسته‌ش ژماره‌ی تووشبووان و گیان له ده‌ستدان به هۆی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان له زیادبوونه، بۆیه داوا له هه‌موو داوده‌زگا و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه پابه‌ند بن به گشت ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان. له هه‌مانكاتدا داوا له هاووڵاتییانیش ده‌كه‌م خۆیان بپارێزن.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن، به ناوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه وته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كۆچی دوایی سه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاریی پێشووی ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشكه‌ش كرد و باسی له جوامێری و دڵسۆزی سه‌ڵاح كوێخا كرد و گوتی كاك سه‌ڵاح وه‌ك چۆن له‌شاخ پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا و خه‌باتگێڕێكی دڵسۆز بووه، ئاوهاش له سه‌رده‌می سه‌رپه‌رشتی كردنی ئیداره‌ی گه‌رمیان، دڵسۆز و له‌خه‌می خزمه‌تكردنی گه‌رمیانی پایته‌ختی ئه‌نفال و گه‌رمیانییه‌كان بووه، جومێرانه و مه‌ردانه كاری كردووه و ھاوسه‌نگی حوكمڕانی پاراستبوو، به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پرسه وسه‌رخۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكار و گه‌رمیانییه‌كان ده‌كه‌ین.
ئه‌نجوومه‌ن داوا له حكوومه‌تی فیدڕاڵی ده‌كات ھه‌رچی زووه به‌شه بودجه‌ی ھه‌رێم خه‌رج بكات
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له خه‌ڵك و بنه‌ماڵه‌ی میریی كوێت ده‌كات بۆ كۆچی دوایی میری كوێت كه پێوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو .
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووپاتی له پاراستنی سه‌قامگیریی دۆخی عێراق و هه‌روه‌ها گرنگیی پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانه و نووسینگه و نێرده دیپلۆماسییه‌كان له به‌غدا كرده‌وه، چونكه تێكچوونی دۆخی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتییانی عێراق به گشتی نییه.
دواتر هه‌ر یه‌ك له ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانوستان ، ڕاپۆرتێكیان ده‌رباره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالی سه‌باره‌ت به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد، كه له لایه‌ن لیژنه‌ی دانوستانه‌وه ئاماده‌كرابوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نه‌خشه‌ڕێگا و پلان و ڕاسپارده پێشنیاركراوه‌كانی په‌سه‌ندكرد و لیژنه‌كه‌شی ڕاسپارد بۆ ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی و به‌رده‌وامیدان به ھه‌وڵه‌كانی پێشوو له‌م دۆسیه‌دا و سه‌ردانكردنی ده‌سه‌ڵاته فیدڕاڵییه‌كان له به‌غدا له نزیكترین ده‌رفه‌تدا و كاركردنی رژد بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور، به‌و پێیه‌ی بابه‌تی خاك و ئه‌و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌رانه كاری له پێشینه‌ی ئه‌م كابینه‌یه و جێی بایه‌خ و گرنگیی ھه‌رێمی كوردستانه و بابه‌ته ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان ھه‌رێم وبه‌غدا، ته‌نیا بریتی نین له بواری بوودجه و وزه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه‌ی به به‌شی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا و تیایدا هاتووه، له كۆتاییدا د.ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له چوارچێوه‌ی ڕاپۆرتێكدا به ژماره و داتای پێویست، ڕوونكردنه‌وه‌ی یاسایی و دارایی ده‌رباره‌ی مووچه له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو . تیایدا دووپاتكرایه‌وه له‌وه‌ی مووچه و شایسته‌ی دارایی، به یاسا چه‌سپێندراوی مووچه‌خۆرانه و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بابه‌تی دابینكردنی شایسته‌ی دارایی مووچه‌خۆران له ئه‌وله‌ویه‌تی كاری ئه‌م كابینه‌یه داناوه.
ئه‌نجوومه‌ن داوا له حكوومه‌تی فیدڕاڵی ده‌كات ھه‌رچی زووه به‌شه بودجه‌ی ھه‌رێم خه‌رج بكات تا له نزیكترین ده‌رفه‌تدا ، له‌گه‌ڵ داھاتی ناوخۆی ھه‌رێم، مووچه دابه‌ش بكرێت. له ھه‌مانكاتدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشنیاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریشی په‌سه‌ندكرد بۆ زیادكردنی ته‌مویلی مووچه‌ی داھاتوو بۆ 82٪ له بری 79٪ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڕاگرتنی ته‌مویل له 21٪ بۆ 18٪.