هێشتا چه‌ندان دۆسییه‌ی تری گرنگی داگیركاری و زێده‌ڕۆی بۆسه‌ر زه‌وییه‌كانی سلێمانی یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه، كێشه‌یه‌كی تریش دروست بوو، زۆرێك له‌و زه‌ویانه‌ی كه ده‌سووتێنرێن دابه‌شی سه‌ر ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان ده‌كرێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی شاره‌وانی و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای له‌سه‌ر بێ.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له سلێمانی ئه‌و زه‌ویانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوو سووتێنران به‌ناوی ئه‌نجامدانی پڕۆژه كه‌رتی تایبه‌ت هه‌موویان پارچه پارچه ده‌كرێن و به‌سه‌ر به‌رپرسانی حزبی دابه‌ش ده‌كرێن، شاره‌وانی ئاگه‌داری پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه به فه‌رمی نییه.
گومانی زۆر هه‌یه ئه‌و زه‌ویانه‌ی سووتێنران له‌نێوان تاسلووجه و سلێمانی و چه‌ند شوێنێكی تر دابه‌شی سه‌ر كۆمپانیا و چه‌ند كه‌سێكی سه‌ربازی و حزبی بكرێن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاره‌وانی سلێمانی بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه چه‌ندان پارچه زه‌وی له شاره‌كه به‌سه‌ر فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كاندا دابه‌ش كراوه و هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانیشیان بۆ جێبه‌جێ كراوه.
هه‌روه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه گومانی زۆر هه‌یه ئه‌و زه‌ویانه‌ی سووتێنران له‌نێوان تاسلووجه و سلێمانی و چه‌ند شوێنێكی تری سلێمانی دابه‌شی سه‌ر كۆمپانیا و چه‌ند كه‌سێكی سه‌ربازی و حزبی بكرێن.
داگیركردنی زه‌وی له سلێمانی كارێكی نوێ نییه و له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو سه‌تان دۆنم زه‌وی له‌و سنووره له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان و چه‌ندان بازرگانی تر داگیر كراون به‌بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نی پێوه‌ندیدار هیچ به‌واداچوونێكی بۆ بكات، به‌ڵام ئێسته ئه‌و داگیركردنه سنووره‌كه‌ی فراوانتر بووه و له بری داگیركردنی زه‌وی ناوچه‌ی ته‌واو داگیر ده‌كرێ و ده‌سووتێنرێ بۆ داهاتووی به‌رپرسه‌كانی ئه‌و سنووره.
پێشتر زۆرترین داگیركردنی زه‌وی له ناوچه گه‌شتیاری و كشتوكاڵییه‌كان بوون و به دۆنم زه‌وی كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كرا و ده‌كرا به ڤێلای به‌رپرسه‌كان، به‌ڵام ئێسته ڕوون بووه‌ته‌وه كه هه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه چاویان بڕیوه‌ته سه‌نته‌ری شار و زه‌وییه‌كان داگیر ده‌كه‌ن.
پێشتر دابان محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاندبوو، كه جیا له داگیركردنی زه‌وی و زێده‌ڕۆی خستنه سه‌ری، گۆڕینی ڕه‌گه‌زی زه‌ویش له نیشته‌جێبوونه‌وه بۆ وه‌به‌رهێنان كارێكی تره و له سنووری سلێمانی ده‌كرێ.
نمونه‌یشی به زه‌وییه‌كی گه‌رمیان هێنابوویه‌وه كه له‌ناوه‌ڕاستی بازاڕ له نیشته‌جێبوونه‌وه كراوه‌ته وه‌به‌رهێنان و چه‌ند به‌رپرسێكی حزبی كاره‌كه‌یان كردووه.
زیاد كاكه ڕه‌زا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌و بابه‌ته ڕوون ده‌كاته‌وه و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه پێویستبوو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئه‌و داگیركارییه هه‌بێت.
ئه‌و بۆ "وشه" گوتی، له‌ماوه‌ی ڕابردوو زێده‌ڕۆی زۆر كراوه‌ته سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و موڵكی گشتیی و هیچ ئه‌نجامێكیش له لێكۆڵینه‌وه‌كان نه‌بووه.
زانیاری ئه‌وه‌یشی هه‌بوو كه ژماره‌یه‌ك زه‌وی له سنووری گه‌ڕه‌كی ئاوباره و ڕێی تاسلووجه – سلێمانی و تاسلووجه و كه‌نه‌كه‌وه و چه‌ندان ناوچه‌ی تر ئاماده‌كراون بۆ دابه‌شكردن.
هه‌موو ئه‌و سووتاندن و داگیركارییه هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی سلێمانی به‌ده‌نگ نه‌هێناوه
ئه‌وه‌ی گومانی ئه‌و داگیركارییه‌ی زیاتر كرد ئه‌وه‌بوو كه له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا نیوه‌شه‌وێك ئاگر به‌ردرایه دار سنه‌وبه‌ره‌كانی رێی تاسلووجه – سلێمانی، كه زه‌وییه‌كی به‌رفراوانی بازرگانییه و له داهاتوودا ده‌توانرێ چه‌ندان پڕۆژه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی لێ دروست بكرێ كه ئێسته به بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاركردن له شه‌قامی 100 مه‌تری به‌رده‌وامه و قۆناغی یه‌كه‌م به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات.
هه‌موو ئه‌و سووتاندن و داگیركارییه هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی سلێمانی به‌ده‌نگ نه‌هێناوه جگه له‌چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه یاداشتێكیان پێشكه‌ش كرد و داوای كۆبوونه‌وه‌یان كرد، به‌ڵام وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی گوتی، به‌شێك له‌و ئه‌ندامانه‌ی یاداشته‌كه‌یان له‌سه‌ر سووتاندنی داره‌كان پێشكه‌ش كردووه ئه‌مڕۆ هه‌ر خۆیان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بوون.
زیاد كاكه ڕه‌زا ده‌ڵێ، ئه‌و یاداشته‌ی دراوه‌ته ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكه‌وه‌یه و هه‌موو مه‌ترسییه‌كان ڕوون كراونه‌ته‌وه كه سووتاندنی ئه‌و دارانه زیانی ژینگه‌یی ده‌بێت و مه‌ترسییه‌ی ڕژده بۆ داهاتوو.
داوایش ده‌كات كه ئیداره‌ی شاره‌كه له‌سه‌ر ئه‌و پرسی داگیركارییه بێته ده‌نگ و چیتر ڕێ به‌و جۆره كارانه نه‌دات.