بەهۆی مەترسی و دڵەڕاوکێکان له‌به‌ر هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، خۆ تێوه‌گلاندنی توركیا له جه‌نگی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا، تادێت نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر لیره‌ی توركی و دیناری عێراقی زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 30ی ئه‌یلوول، موراد سوڵتان له بۆرسه‌ی باكوری توركیا له ویلایه‌تی ترابزۆن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دۆلاری ئه‌مه‌ریكا نرخی به‌رانبه‌ر لیره زیاتر به‌رز بووه‌وه و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات، 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 783 لیره‌ی توركی له بۆڕسه‌كانی توركیا ئاڵوگۆڕی پێ ده‌كرێت، له بازاڕی ئازادیشدا تا 810 نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه و مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه.
زیاتر گوتی، ئه‌م دابه‌زینه له‌ناكاوه‌ی ئێسته‌ی زیاتر به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه توركیا خۆی تێوه‌گلاندووه له جه‌نگی نێوان ئازه‌ر و ئه‌رمه‌ن ئه‌مه‌یش كێشه‌ی گه‌وره بۆ دراوه‌كه‌مان دروستده‌كات له ئاینده‌دا. به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر گرژییه‌كان زیاتر په‌ره بسێنێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه له سنووری وڵاته‌كه‌مانه‌وه زۆر نزیكه.
له‌وباره‌یه‌وه شۆخان عه‌بدوڵا بریكاری كۆمپانیای تاك نرخ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ تا داخستنی بازاڕدا بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو تاكو 123 هه‌زار و 800 دیناری عێراقی ئاڵوگۆڕی پێكرا، به‌راورد به دوو ڕۆژی ڕابردوو زياتر به‌رزبووه‌ته‌وه".
هۆكاره‌كه‌یشی بۆ هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا و هەڕەشەی به‌رده‌وامی ئەمەریکا بە چۆڵکردن و داخستنی باڵیۆزخانەکەیان له به‌غدا دێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، له هه‌رێمی كوردستان ئێسته 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر 770 لیره‌ی توركی ئاڵوگۆڕی پێوه ده‌كرێت.
ئێسته زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی فرۆشتنی خانوو و زه‌وی له توركیا، كڕین و فرۆشتنیان ڕاگرتووه، جگه له‌وه‌یش زۆربه‌ی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی توركیا مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆ به لیره‌ی توركی ده‌كه‌ن به‌هۆی به‌رده‌وامی له دابه‌زینی نرخی لیره به‌رانبه‌ر دراوه بیانییه‌كان.