سوپای عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا باسی له هێرشه مووشه‌كییه‌كه كردووه كه له گوندێكی به‌رتله‌وه ئاراسته‌ی هه‌ولێر كرا، دووپاتیشی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه كه ده‌سبه‌جێ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی عێراق له‌و ناوچه‌یه له كاره‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراوه و لێكۆڵینه‌وه‌یش ده‌ستی پێ كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی سوپای
عێراق هاتووه، كه ئه‌و هێرشه مووشه‌كیه‌ی له پارێزگه‌ی نه‌ینه‌واوه ئاراسته‌ی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كرا، هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه مووشه‌كه‌كانی له‌سه‌ر هاوێژراوه، گڕی گرتووه و به ته‌واوی سووتاوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، كه ده‌سبه‌جێ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ته‌ناهی له‌و ناوچه‌یه له كاره‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراوه و دوورخراوه‌ته‌وه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یش به په‌له كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان ئاشكرا بكرێن، له هه‌مانكاتیش ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی به "تیرۆریست" ناوبردووه.
ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌م شه‌ش مووشه‌ك له گوندی ئه‌میرییه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی به‌رتله ئاراسته‌ی هه‌ولێر كران و سه‌رجه‌میان له چۆڵه‌وانی كه‌وتنه خواره‌وه و هیچ زیانی گیانی و مادییان لێ نه‌كه‌وتووه، له تویته‌ری خۆیشی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، كه ده‌سبه‌جێ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق قسه‌ی كردووه و به گرنگی زانیوه كه لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه له بكه‌رانی ئه‌و تاوانه بكرێت. سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، كه هه‌رێمی كوردستان لێبورده نابێ به‌رانبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تێكدانی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی به‌هێزی ده‌بێت.