گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له تویته‌ری خۆی له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێر نووسیویه‌تی، كه مووشه‌كه‌كان له سنووری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان نه‌كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و هیچ زیانێكی گیانی و ماددییشیان به‌دواوه نه‌بووه.
واین مارۆتۆ گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش له عێراق و سووریا له تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی، ڕاپۆرتی سه‌ره‌تایی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و مووشه‌كانه‌ی هه‌ڵدراونه‌ته هه‌ولێر له سنووری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان نه‌كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
له تویته‌كه‌ی نووسیویه‌تی، به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه، هیچ زیانی گیانی و ماددی نه‌كه‌وتووه و ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه‌یش كراوه.
ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌م شه‌ش مووشه‌ك له گوندی ئه‌میرییه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی به‌رتله ئاراسته‌ی هه‌ولێر كران و سه‌رجه‌میان له چۆڵه‌وانی كه‌وتنه خواره‌وه و هیچ زیانی گیانی و مادییان لێ نه‌كه‌وتووه، له تویته‌ری خۆیشی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، كه ده‌سبه‌جێ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق قسه‌ی كردووه و به گرنگی زانیوه كه لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه له بكه‌رانی ئه‌و تاوانه بكرێت. سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، كه هه‌رێمی كوردستان لێبورده نابێ به‌رانبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تێكدانی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی به‌هێزی ده‌بێت.