فراكسیۆنی ئازادی له په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی چوونی سه‌رۆكی حكوومه‌ت راده‌گه‌یه‌نێـت و ده‌ڵێ، هاتنی بۆ په‌رله‌مان هه‌نگاوێكی باشه، چونكه كۆمه‌ڵێك پرس هه‌یه کە پێویستیان به گفتوگۆ هه‌یه.
په‌رله‌مانی كوردستانی كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی دووشه‌می بڵاو كرده‌وه كه له‌باره‌ی یاسای چاكسازی، دۆخی كۆرۆنا، ته‌نگژه‌یی دارایی و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌رۆكی حكوومه‌ت و تیمه‌كه‌ی له‌و دانیشتنه ئاماده بن.
هاتنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كارێكی پێڕه‌و و یاساییه
ئه‌مڕۆ شه‌موو سێی تشرینی یه‌كه‌م، محێدین حه‌سه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئازادی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، هاتنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ په‌رله‌مان و ستافه‌كه‌ی هه‌نگاوێكی باشه، چونكه كۆمه‌ڵێك ته‌نگژه‌مان هه‌یه پێویستی به‌قسه و گفتوگۆكردنه.
روونی ده‌كاته‌وه، هاتنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كارێكی پێڕه‌و و یاساییه، هه‌روه‌ها په‌رله‌مان داوا بكات حكوومه‌ت بێت یاساییه و ئاساییه، به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه‌یه په‌رله‌مانتار و په‌رله‌مان تا چه‌ند ده‌توانن چاو‌دێر بن به‌سه‌ر حكوومه‌ت و كاره‌كانی خۆیان بکەن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئازادی ده‌ڵێ، "سه‌رۆكی حكوومه‌ت وتارێك له‌سه‌ر دۆخی دارایی، پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، كۆرۆنا و یاسای چاكسازی، دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پێشكه‌ش ده‌كات".
ئه‌وه له كاتێكدایه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ماده‌ی 66ی پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، داوای له په‌رله‌مان كرد دانیشتنێك رێكبخات، بۆ ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرس بدات.