به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان ماڵپه‌ڕی ''
brightside'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه ڕه‌نگی چاو كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌ساییه‌تی هه‌یه و له‌باره‌ی كه‌ساییه‌تیته‌وه نهێنی ئاشكرا ده‌كات.
بەگوێرەی ڕەنگی چاو ئەم خاسییەتانەت تێدایە
ژنان به ڕه‌نگی چاوی كاڵ و ڕه‌نگی چاوی تۆخ: توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرای كردووه ژنان به ره‌نگی چاوه‌كانی شین و سه‌وز، باشتر به‌رگه‌ی سترێس و ئازار ده‌گرن به به‌راورد به ڕه‌نگه تۆخه‌كانی تر.
ره‌نگی قاوه‌یی: ئه‌م ڕه‌نگه به باوترین ره‌نگی چاو داده‌نرێت، توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌ڵێن كه ئه‌م جۆره مرۆڤانه زۆر جێگای باوه‌ڕ پێكردنن و كه‌سانی ڕاستگۆن.
پیاوی چاوشین سه‌رنجڕاكێشن: شاره‌زایان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر پیاوی چاوشین كراون، ئه‌و ژنانه‌ی به‌شداریان له توێژینه‌وه‌كه كردووه ئه‌و پیاوانه‌یان به‌لاوه سه‌رنجڕاكێش بووه.
ڕه‌نگی چاو سه‌وز: ئه‌م ڕه‌نگه دوو تێڕوانینی له‌سه‌ره یان ئه‌وه‌تا داهێنه‌رن یانیش شه‌رانگێزن، ئه‌مه‌یش چه‌ندان توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه.
چاوی ڕه‌ش: له ژناندا ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ن كه كه‌متر كۆمه‌ڵایه‌تین و زۆر خۆیان ده‌رناخه‌ن، به‌ڵام له پیاواندا به پێچه‌وانه‌یه كه‌مێكیان سه‌رنجڕاكێشن و له %50شیان حه‌زیان به سه‌ركێشی ترسناك هه‌یه.