له پارێزگه‌ی شه‌رقییه‌ی میسڕ دوای 120 خولهك له ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ته‌رمی بووك و زاوایه‌ك له شوقه‌كه‌یان دۆزرایه‌وه، كه له حه‌مامه‌وه به گاز خنكاون، ئه‌مه‌یش تووڕه‌یی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ڕووداوه‌كه ڕۆژی دواتر ئاشكرا بوو، كاتێك كه‌سوكاره‌كه‌ی پێوه‌ندی به زاوا و بووكه‌وه ده‌كه‌ن، هیچ وه‌ڵامێكیان نابێ و دواتریش پێوه‌ندی به پۆلیسه‌وه ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و شوێنه ده‌ڕۆن كه شه‌وی یه‌كه‌می هاوسه‌رگیری لێی ماونه‌ته‌وه و ده‌رگه‌كه داخراوه و هه‌رچه‌ند له ده‌رگا ده‌ده‌ن نایكه‌نه‌وه.
له حه‌مام بۆڕی غاز شكاوه و غاز دزه‌ی كردووه و كۆتایی به ژیانی هێناون
تیمه‌كانی پۆلیس ده‌رگه‌كه ده‌شكێنن و ده‌چنه ناو شوقه‌كه و ته‌رمی هه‌ردووكیان له حه‌مام ده‌دۆزنه‌وه و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ده‌كه‌ن، دواتریش پشكنینی ورد بۆ ماڵه‌كه ده‌كه‌ن و دڵنیا بوونه‌ته‌وه، كه هیچ كه‌س نه‌هاتووه‌ته ناو شوقه‌كه و ته‌نیا بۆڕی غازی حه‌مامه‌كه ته‌قیوه و غاز به شێنه‌یی دزه‌ی كردووه و كاتێكیش خۆیان شۆردووه و له حهمامبوون، هه‌ڵمی ئاوی گه‌رم و غازیان لێ تێكه‌ڵ بووه، تا دواجار بووراونه‌ته‌وه و هیچ توانایان نه‌ماوه كه پێوه‌ندی بكه‌ن و داوای فریاكه‌وتن بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه و كۆتایی به ژیانیان هاتووه.