له دوێنێوه شاندێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی باپیر ئه‌میری حزبه‌كه له به‌غدا و ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاشكرای له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تر كردووه، به‌ڵام هاوشانی ئه‌و كۆبوونه‌وانه چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی تری نهێنی كردووه.
عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ به‌غدا زاواكه‌ی و دوو كه‌سی نزیكی خۆی بردووه و به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستی كه‌وتووه، باپیر له ئێسته‌وه ده‌یه‌وێ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی به‌غدا بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دروست بكات.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی شانده‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلام له به‌غدا له‌كاتێكدایه كه ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید كه ئه‌ندامی فراكسیۆنی ئه‌و حزبه‌یه به‌رده‌وام دژی هه‌رێمی كوردستان قسه ده‌كات
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌و سه‌ردانه‌یدا و له كۆبوونه‌وه‌كانیدا دووپاتی له‌سه‌ر سه‌قامگیری عێراق كردووه‌ته‌وه هه‌روه‌ك بۆ زۆر پرسی تر ده‌ستخۆشی له به‌غدا كردووه.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی شانده‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلام له به‌غدا له‌كاتێكدایه كه ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید كه ئه‌ندامی فراكسیۆنی ئه‌و حزبه‌یه به‌رده‌وام دژی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه قسه ده‌كات، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گرووپه‌یه كه دژی كوردستان لایه‌نه عه‌ره‌به‌كان هانده‌ده‌ن، بۆیه هه‌ر ئه‌ویش هاوئاهه‌نگیی كۆبوونه‌وه‌كانی بۆ عه‌لی باپیر ڕێكخستووه.
له كوردستان كۆمه‌ڵی ئیسلامی تووشی شكست بووه، چه‌ندان كێشه‌ی ناوخۆی هه‌یه، دوێنیش له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ داخی كێشه‌ی حزبه‌كه‌ی به حكوومه‌ت رشت و داوای ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ی كرد، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له وه‌ڵامدا گوتی، خه‌ڵك ئێمه ده‌بینێ و ئێوه‌یش ده‌بینێ.