له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ژنێك له ده‌ستی مێرده‌كه‌ی هه‌ڵاتووه و له خانوویه‌كی ته‌واونه‌كراودا له ده‌شتاییه‌ك خۆی شاردووه‌ته‌وه.
ژنێكی 21 ساڵ به ناوی "د. ئـ" كه نیشته‌جێی شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیانه، بۆ ماوه‌ی شه‌وێك دیار نه‌ما، به‌پێی قسه‌ی خێزانه‌كه‌ی، ئه‌و ژنه هاوسه‌رگیریی كردووه و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی هه‌بووه، ئه‌مڕۆ له خانوویه‌كی ته‌واونه‌كراودا ژنه‌كه دۆزرایه‌وه و خێزانه‌كه‌ی سكاڵایان له مێرده‌كه‌ی كردووه.
خێزانه‌كه‌ی سكاڵایان له مێرده‌كه‌ی كردووه
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ی تشرینی یه‌كه‌م، له‌میعه محه‌مه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی گه‌رمیان به "وشه"ی گوت: ئه‌و ژنه شه‌وی رابردوو له ترسی هه‌ڕه‌شه و لێدانی له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه ماڵه‌وه‌ی به‌جێ هێشتووه و چووه‌ته شوێنێكی چۆڵه‌وانیی دوور له كه‌سوكاری.
كه‌سوكاری ئه‌و ژنه كه تا به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌دوایدا گه‌ڕاون، ئه‌مڕۆ له خانوویه‌كی ته‌واونه‌كراوی ده‌شتاییه‌كانی كه‌لار دۆزیویانه‌ته‌وه.
له‌میعه محه‌مه‌د قادر گوتی: كه‌سوكاری ژنه‌كه، دوای دۆزینه‌وه‌ی كچه‌كه‌یان سكاڵایان له مێرده‌كه‌ی كردووه، ئێسته‌ش دۆخی ده‌روونیی ئه‌و ژنه باشتره و ئارام بووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی