ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا هۆكارێكه بۆ دروستكردنى كه‌شێكى ئارام تا ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه زێدى خۆیان.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ـى تشرینى یه‌كه‌م، لیزا فه‌له‌كه‌دین ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ـى ڕاگه‌یاند، ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا گرنگى زۆرى هه‌یه و ئارامى بۆ ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان گوتى، ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌بێته هۆكارێك بۆ ده‌ركردنی هێزه میلیشیاكان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی به هاوئاهه‌نگی نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ند و حكوومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش پاڵنه‌ر ده‌بێت كه حكوومه‌تی عێراق ساڵانه بڕه بودجه‌یه‌ك بۆ شارۆكه‌كه خه‌رج بكات بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و ره‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه.
باسى له‌وه‌ش كرد، بوونی چه‌ندان هێزی چه‌كداری نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان بیانوو بوو بۆ ئه‌وه‌ی توركیا پلانی هێرشكردنه سه‌ر شنگال دابنێت، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بووایه ئه‌گه‌رێكی زۆر بوو تراجیدیایه‌كی تر به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا ده‌هات وه‌ك عه‌فرین و سه‌رێكانی و ده‌كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه داگیركه‌رانه‌وه.
ڕوونى كرده‌وه، له ماوه‌كانی رابردوو چه‌ندان رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا كه ده‌ستی ئاوه‌دانی بۆ شنگال درێژ بكه‌ن و له‌رێی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و شوێنه‌واری وێرانكارییه‌كانی داعشه‌وه به‌ڵگه و دۆكیۆمێنت كۆ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام بوونی چه‌ندان گرووپی چه‌كداریی جۆراوجۆر ڕێگر بوون له هه‌نگاو و هه‌وڵی رێكخراوه‌كان بۆ پێكهێنان و ناساندنی كه‌یسی شنگال له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی. به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێككه‌وتنه ئه‌م به‌ربه‌سته‌ش له ئارادا نامێنێت.
"له‌پاڵ ئه‌وه‌ی هێزه میلیشیا شیعه‌كان چه‌ندان خێزانی به‌ندكراوی داعشیان له شنگال جێگیر ده‌كرد، هه‌روه‌ها ئاسانكارییان بۆ هاتنی داعش له سووریاوه ده‌كرد كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی تیرۆری بۆ كه‌ركووك و خانه‌قین زیاتر ده‌كرد. كه‌واته ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌بێته هۆی داخستنی ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌ی هاتنی تیرۆریستان له سووریاوه بۆ عێراق و به‌تایبه‌تیش ناوچه كوردستانییه‌كانی دەرەوەی هەرێم”. لیزا واى گوت.