شیلان عه‌بدولڕه‌حمان مامۆستایه‌كی شاری سلێمانییه كه ماوه‌ی چوار ساڵه له‌پاڵ كاری مامۆستایه‌تییه‌كه‌ی كاری فۆتۆگرافییش ده‌كات، به "وشه"ی گوت: تا ئێسته تووشی هیچ ئاسته‌نگییه‌ك له كاری فۆتۆگرافی نه‌بووم، چونكه خولیام بۆ كاره‌كه هه‌یه.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه"دا، شیلان عه‌بدولڕه‌حمان فۆتۆگرافه‌ر و مامۆستا چه‌ند نهێنییه‌كانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی و ئه‌زموونی كاركردنی وه‌ك فۆتۆگرافه‌ر باس كرد و گوتی: كاری فۆتۆگرافی بۆ من زیاتر خولیایه نه‌ك پیشه و كار، وه‌ك ده‌زانین فۆتۆ ڕاگرتنی زه‌مه‌نه له چركه‌یه‌كدا، كه‌واته ئه‌م كاره به پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م كاره‌كانی تره كه فۆتۆگرافه‌ر ده‌توانێ كات ڕابگرێت و ڕێ به تێپه‌ڕینی نه‌دات.
ئه‌و چركه‌ساته‌ی فۆتۆگرافه‌ر تۆماری ده‌كات هه‌رچییه‌ك بێت، په‌یامێكی له‌خۆیدا هه‌ڵگرتووه كه فۆتۆ ده‌یكاته په‌یامێكی نه‌مر
زیاتر گوتی: ئه‌و چركه‌ساته‌ی فۆتۆگرافه‌ر تۆماری ده‌كات هه‌رچییه‌ك بێت، په‌یامێكی له‌خۆیدا هه‌ڵگرتووه كه فۆتۆ ده‌یكاته په‌یامێكی نه‌مر كه پێویستی به وه‌رگێڕان نییه، له هه‌ر شوێنێكی دنیا بێت مانا ده‌دات؛ ئه‌وه‌شی گرنگی ده‌به‌خشێته په‌یام فۆتۆكان تێڕوانین و دنیابینی و هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافه‌ره، بۆ نموونه له مێژوودا چه‌ندان جه‌نگی خوێناوی به‌هۆی فۆتۆیهكهوه كۆتاییان هاتووه.
"زمانی هونه‌ر زمانێكی جیهانییه و له نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه و مرۆڤه‌كاندا هاوبه‌شه، كه‌واته فۆتۆگرافیش كه لقێكی هونه‌ره ده‌كرێ ئه‌و په‌یامه بداته سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی كه په‌یامی جوانی و ژیاندۆستییه". شیلان وای گوت.
شیلان پێی وایه هیچ كارێك قورس نییه و جیاوازیی ڕه‌گه‌زی دروست ناكات، بۆیه توانیویه‌تی له كاری فۆتۆگرافیدا سه‌ركه‌وتوو بێت و ده‌ڵێ: وه‌ك ژن تا ئێسته ڕێگریم لێ نه‌كراوه بۆ كاره‌كه‌م، له‌و ماوه‌ی كاری فۆتۆم كردووه هیچ كات هه‌ستم نه‌كردوه تووشی ئاسته‌نگی بووبم، چونكه هه‌موو كات وه‌ك خولیایه‌ك بۆ كاری فۆتۆ هه‌نگاوم ناوه.
باسی ئه‌و 13 پێشانگا هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی تایبه‌ت به فۆتۆگرافه‌رانی ژنانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانی كرد كه به‌شداریی تێدا كردووه، ناوه‌كانیان بریتی بوون له شه‌به‌نگی چاوی سروشت، نیگای خانمان بۆ سروشت و جوانی، پێشانگای تایبه‌ت به خانمان، كولتووری سه‌رمایه‌داری بڕووخێنه، پێشانگای ئاشتی و پایز و له چه‌ندان پێشانگای هاوبه‌شی تر به وێنه‌ی سروشت و تراجیدیای منداڵ به‌شداریی كردووه و خاوه‌نی 13 بڕوانامه‌ی فۆتۆگرافییه.
شیلان عه‌بدولڕه‌حمان |35 ساڵ| له‌دایكبووی شاری سلێمانییه و پیشه‌ی سه‌ره‌كیی مامۆستایه، ماوه‌ی چوار ساڵ زیاتره له‌پاڵ كاری مامۆستایی كاری فۆتۆگرافی ده‌كات.
هه‌ولێر/په‌ریهان عومه‌ر