چه‌كدارانی په‌كه‌كه له گونده‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌رانه له خه‌ڵكی وه‌رده‌گرن، له‌ناوچه سنوورییه‌كانیش گومركی ئه‌و بارانه ده‌كه‌ن كه به قاچاخ دێنه هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
مسته‌فا عه‌لی، دانیشتووی گوندی گه‌ڵاڵه‌ی ناوچه‌ی شینكایه‌تی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، په‌كه‌كه له سنووری گونده‌كه‌یان جموجووڵه‌كانیان زیاتر بووه و خه‌ریكی لێدانی تونێلن بۆ ئه‌وه‌ی له بۆردمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیادا خۆیان بپارێزن.
ئه‌و هاووڵاتییه ده‌ڵێ، بوونی په‌كه‌كه له سنووری گونده‌كانی شینكایه‌تی بووه‌ته هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێی دانیشتووانی گونده‌كان، چونكه به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه‌وه هه‌میشه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه بكه‌ونه به‌ر بۆردمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا.
په‌كه‌كه‌و قاچاخچێتی
په‌كه‌كه جیاواز له‌وه‌ی كه بووه‌ته مایه‌ی سه‌رئێشه بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامیش ناوچه سنوورییه قاچاخچییه‌كانیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی حزبه‌كه‌یان به‌كارهێناوه و سه‌رچاوه‌ی داهاتییان بووه.
ڕێبین ئه‌حمه‌د، شاره‌زا له گونده‌كانی ناوچه‌ی شینكایه‌تی كه زیاتر له حه‌وت گوندن و ئێسته له ژێر كۆنتڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه‌ن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، په‌كه‌كه له سنووری ئاوكورتێوه تا ده‌گاته پێنجوێن سه‌رانه له خه‌ڵكی وه‌رده‌گرێت، له به‌روبوومی جووتیارانه‌وه تا ده‌گاته ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له ناوچه سنوورییه‌كانیش سه‌رانه و گومرك له‌و باره وڵاخانه وه‌رده‌گرێت كه به‌شێوه‌ی قاچاخ له ئێرانه‌وه دێنه هه‌رێمه‌وه.
به گوته‌ی ئه‌و هاووڵاتییه، باری قاجاخچییه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی په‌كه‌كه‌یه كه بۆ هه‌ر بارێك 50 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن، ئیتر باره‌كه هه‌رچی تیادابێت كێشه نییه.
عوسمان گوڵپی، چاودێری سیاسی له سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌یش به چه‌ندان مه‌ترسیدا تێپه‌ڕ ده‌بن و له ڕووی سیاسی و ته‌ناهییه‌وه له‌به‌رده‌م ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌داین.
روونیشی كرده‌وه كه پێویسته په‌كه‌كه له‌م ناوچه‌یه هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكات و حیساب بۆ پێگه‌ی كوردستان بكات و بیانوو نه‌دات بۆ تێكدانی سه‌قامگیری كوردستان.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا