هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دووپات له‌سه‌ر وه‌ده‌رنانی په‌كه‌كه له خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه و ڕای ده‌گه‌یه‌نن، پێویسته په‌كه‌كه چیتر خاكی كوردستان بۆ ململانێیه‌كانی خۆی به‌كار نه‌هێنێت.
خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌پێی رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌وه كارێكی قبوڵكراو نیه كه په‌كه‌كه ده‌یكات و خاكی وڵاتێك بۆ ململانێیه‌كانی خۆی به‌كار ده‌هێنێت.
په‌كه‌كه ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو ناگرێت
هه‌روه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه په‌كه‌كه ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو ناگرێت و "ئیحراجی" بۆ دروست ده‌كات.
لای خۆیه‌وه به‌ختیار كه‌ریم، گوته‌بێژی فه‌رمی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به بارودۆخێكی زۆر هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێ و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان ره‌چاوی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، چونكه ناكرێ لایه‌نه سیاسییه‌كان پارچه‌كانی تری كوردستان بیانوو به ده‌ستی ولاَتانی ده‌وروبه‌ره‌وه بده‌ن.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی