چین پشکنین بۆ نۆ ملیۆن کەس لە دانیشتووانی شارێکی دەکات

:: AM:10:10:12/10/2020 ‌
حکوومەتی چین بڵاوی کردەوە، لە بەرنامەیدایە پشکنین بۆ سەرجەم دانیشتووانی شارێک بکات کە ژمارەی دانیشتووانی نۆ ملیۆن و 400 هەزار کەسە. شارەکە بەندەرێکی بەناوبانگی وڵاتەکەشە کە بە چینگدائۆ ناسراوە.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا، ئەو پشکنینە دوای ئەوە ئەنجام دەدرێت کە دوێنێ یەکشەم پشکنینی کۆرۆنای شەش کەس لە دانیشتووانی شارەکە پۆزەتیڤ دەرچوو. لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵیش پشکنین بۆ بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی پەکین کرا.
لە چین تەنیا 230 حاڵەتی تووشبووی کۆرۆنا ماوە

چین کە بە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێت بەوە تۆمەتبار کراوە زانیارییەکان دەشارێتەوە و هاوکاری وڵاتانی نەکردووە.

بە پێی ئاماری worldometers   لەچین 85 هەزار و 295 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و چوار هەزار و 634 کەس گیانیان لە دەست داوە. جگە لە 230 حاڵەت ئەوانەی تر سەرجەمیان چاک بوونەتەوە.

چین کە لە ریزبەندی یەکەمدابوو، ئێستە لە ریزبەندی 49دایە و سەرەڕای ئەوەی کە نزیکەی یەک لەسەر پێنجی دانیشتووانی هەموو دنیای هەیە، کەچی لە دۆخێکی زۆر جێگیردایە.
  


وشە - سلێمان تاشان