دکتور ئەنتۆنیۆ فاوچی لێپرسراوی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە ئەمەریکا پێشبینی دەکات تا بەهاری ساڵی داهاتوو هەموو کەسێک لە وڵاتەکەی دەستی بە پێکوتەی کۆرۆنا رابگات.
ئەو بە کەناڵی سی بی ئێسی ئەمەریکی گوتووە هەر ئێستە کۆمەڵێک پێکوتە لە قۆناغی کۆتایی تاقیکردنەوەدان و ئەگەری زۆرە لە یەک تا دوو مانگی تر بە ئەنجامی کۆتایی بۆ پەسندکردن یان رەتکردنەوەی پێکوتەکان بگەن.
ئەگەر سەرجەم ئەو کۆمپانیایانەی خەریکی بەرهەمهێنان و تاقیکردنەوەی پێکوتەن بتوانن بە ئەنجامێکی باش بگەن ئەوا تا نیسانی 2021 سەدان ملیۆن پێکوتە بەرهەم دەهێنرێت کە بەشی هەموو ئەمەریکییەکان دەکات.
دکتور فاوچی لە کاتێکدا ئاماژەی بەم کاتە نوێیە بۆ دەستپێڕاگەیشتنی خەڵک بە پێکوتە کردووە کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ بەڵێنی دابوو تا کۆتایی ئەمساڵ سەرووی 100 ملیۆن پێکوتە بەرهەم بهێنن.
فاوچی و ترەمپ لەبارەی چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تارادەیەک ناکۆکییان هەبوو
بەگوێرەی
بی بی سی فاوچی و ترەمپ لەبارەی چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تارادەیەک ناکۆکییان هەبوو بەڵام فاوچی لە رووبەڕووبوونەوەیەکی زۆر سەخت لەگەڵ ترەمپ خۆی پاراستووە.
لەم دواییانە کەمپینەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپ بۆ مەبەستی بانگەشە سوودیان لە بۆچوونەکانی فاوچی وەرگرت بەڵام فاوچی رەخنەی توندی لەم هەنگاوە گرت.