هێسار هاوكار مامۆستای موزیك و ژه‌نیاری عوود، پارچه موزێكێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ند موزیكژه‌نێكی تر بڵاو ده‌كاته‌وه.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه"دا، هێسار هاوكار موزیكژه‌ن و مامۆستای موزیك له سلێمانی له‌باره‌ی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی گوتی: ئێسته خه‌ریكی تۆماركردنی پارچه موزیكێكی نوێی هاوبه‌شم، به هاوكاریی چه‌ند هاوێیهكی موزیكژه‌نی خۆم كارێكی جیاواز بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، من به ژه‌نینی عوود و هاوڕێكانم به قانوون و چه‌ند ئامێرێكی تر به‌شداری ده‌كه‌ن.
تا ئێسته تووشی هیچ ئاسته‌نگییه‌ك له كاری ژه‌نیاری عوود نه‌بووم
زیاتر ڕوونی كرده‌وه، به‌رهه‌مه نوێیه‌كه له فۆرمێكی سه‌ماعی پێكهاتووه كه به شێوازێكی ڕۆژهه‌ڵاتی ژهنیومانهتهوه، كارێكی جیاواز و نوێیه و له تۆماركردن و ئاماده‌كردنی مامۆستا نزار زێوییه، بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا بڵاوی بكه‌ینه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌زموونی كاركردنی هێسار گوتی: تا ئێسته تووشی هیچ ئاسته‌نگییه‌ك له كاری ژه‌نیاری عوود نه‌بووم، چونكه خولیام بۆ كاره‌كه هه‌یه.
هێسار هاوكار له‌دایكبووی شاری سلێمانییه، ماوه‌ی 10 ساڵه كار له‌سه‌ر ژه‌نینی ئامێری عوود ده‌كات، له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی به‌شی موزیكی خوێندووه و بڕوانامه‌ی دیپلۆمی به پله‌ی نایاب له موزیك به‌ده‌ست هێناوه.
هه‌ولێر/ په‌ریهان عومه‌ر