كارۆخ سه‌ید رزگار سكرتێری پێشوو و كه‌سی نزیكی نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری شه‌رعیی كه‌ركووك، چیرۆكی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌گێڕێته‌وه و له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ "وشه" ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كوڕانی شێخ جه‌نگی ئه‌گه‌ر ئه‌و خیانه‌ته نیشتمانییه‌یان نه‌كردایه، هه‌رگیز به‌ده‌ر نه‌ده‌كه‌وتن، وه‌ك ورده‌كاریی شه‌وی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌خاته‌ڕوو، باس له هه‌وڵی تیرۆركردنی كۆسره‌ت ره‌سووڵ و نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌كات.
-لای تۆ چیرۆكی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چییه؟
16ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تێكی مه‌زن بوو كه كرا و تا ئێسته‌یش كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان به‌رده‌وامه، ڕێككه‌وتنی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به شه‌و و ڕۆژێك نه‌كراوه، به‌ڵكو پێش ماوه‌یه‌كی زۆر زه‌وینه‌سازی بۆ كراوه، ئه‌و خیانه‌ته ده‌رهاویشته‌ی كۆمه‌ڵێك شت بوو به‌تایبه‌ت كاتێك ماڵی تاڵه‌بانی له‌و هاوكێشه گرنگ و نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی وه‌ك ریفراندۆم و پرسه‌كانی تر دوور خرابوونه‌وه، چونكه ئه‌وانه‌ی له‌و قۆناغه‌دا ته‌مسیلی یه‌كێتییان ده‌كرد، كۆمه‌ڵێك كه‌سی تر بوون كه هه‌ریه‌كه له كۆسره‌ت ره‌سووڵ و نه‌جمه‌دین كه‌ریم و چه‌ند كه‌سێكی تر بوون، ئه‌و په‌راوێزخستنه‌ی كوڕانی شێخ جه‌نگی و ماڵی تاڵه‌بانی، هۆكار بوو كه بگه‌ڕێن به‌دوای شتێك‌دا تا به ده‌ربكه‌ونه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان به‌رانبه‌ر فرۆشتنی خاك و نیشتمان باكیان به هیچ نه‌بووه، ته‌نیا ویستوویانه هه‌ژموونی خۆیان له‌ناو یه‌كێتی بسه‌پێنن، ئێسته‌یش ئه‌وان پێیان وایه ئه‌نجامی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر سوودی به‌وان گه‌یاندووه.
شه‌وه‌كه‌ی هێزی ئێرانی و چه‌ندان هێزێكی نه‌ناسراو له‌ناو كه‌ركووك هه‌بوون
-تۆ له شه‌وی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك بوویت، چی به دیاركراوی سه‌رنجی ڕاكێشان و چاوه‌ڕێی چیتان نه‌ده‌كرد؟
شه‌وه‌كه‌ی هێزی ئێرانی و چه‌ندان هێزێكی نه‌ناسراو له‌ناو كه‌ركووك هه‌بوون، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی ئه‌وه بخه‌ینه ڕوو، ده‌مه‌وێ باسی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ بكه‌م كه پێش ریفراندۆم كرا، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌بوو له‌ناو مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی و ئه‌وكاته شێخ جه‌عفه‌ر و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند ئاسۆ مامه‌ندی لێ بوو، هه‌روه‌ها د. نه‌جمه‌دینیش ئاماده بوو، هه‌موو ئه‌نجوومه‌نی مه‌ڵبه‌ند ره‌تیان كرده‌وه ریفراندۆم بكرێ، به‌ڵام دواتر ده‌نگیان دا به به‌ڵێ، دوای ئه‌وه گرووپی خیانه‌تكاران له‌لایه‌ن وڵاتێكی هه‌رێمی به‌ڵێنیان پێ درا كه هه‌رچی بكه‌ن پشتیوانیان ده‌كه‌ن، دواتر له فڕۆكه‌خانه‌ی ره‌شاد له كه‌ركووك ئه‌و گرووپه‌ی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دابوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئێرانییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی كه رێككه‌وتبوون پارێزگاری كه‌ركووك بۆ یه‌كێتی بگه‌ڕێننه‌وه و ئاسایشی یه‌كێتیش كارا بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه جێبه‌جێ نه‌كرا و گرووپه‌كه قسه‌یان نه‌كرده‌وه، ته‌نانه‌ت شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی داوای له خه‌ڵك ده‌كرد بچنه ماڵه‌كانیانه‌وه، له‌كاتێكدا د. نه‌جمه‌دین داوای ده‌كرد كه خه‌ڵك شاره‌كه بپارێزێ، ته‌نانه‌ت لیوا هه‌بووه ته‌له‌فۆنی كردووه گوتوویه‌تی پشتم چۆڵه و ناتوانم نهكشێمهوه.
-به‌ڵام په‌رچه‌كرداری په‌راوێزخستنی ماڵباتی تاڵه‌بانی و شێخ جه‌نگی هۆكاری ئه‌و خیانه‌ته بووه؟ خۆ دوای ئه‌وه‌یش ئه‌وان ئێسته پێگه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نییه؟
بێگومان دوو لایه‌نی هه‌بوو، ماڵی تاڵه‌بانی و شێخ جه‌نگی له‌و خیانه‌ته دوو خاڵیان به ده‌ست هێنا، یه‌كیان شكست كه له ڕووی حزبییه‌وه تاهه‌تایه ئه‌و خیانه‌ته ده‌مێنێته‌وه و له‌سه‌ر یه‌كێتی و ئه‌و گرووپه حیسابه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه نه‌یانتوانی پارێزگاری كه‌ركووك له گیرفانیان ده‌ربهێنن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌سه مێژووییه‌كانی ئه‌و حزبه‌یش دوور كه‌وتنه‌وه، ته‌نانه‌ت ئێسته كۆسره‌ت ره‌سووڵ له یه‌كێتی نیگه‌رانه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی پێشتر چه‌ند نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی لاهوور جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی كردووه له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی و به قسه‌ی نه‌كراوه، چونكه ئه‌و هاوسهرۆكانه ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌به‌رچاو ده‌گرن.
ئه‌گه‌ر گرووپێك خیانه‌ت بكات باكی به‌هیچ نییه ته‌نانه‌ت به تیرۆركردنی ئه‌و كه‌سانه‌یشی ده‌یه‌وێ
-ده‌گوترێ د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پێوه‌ندی ژێر به‌ژێری له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌بووه پێشتر؟
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم كاره‌كته‌رێكی سیاسیی به‌هێزه، ئه‌مڕۆ نییه پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ماڵباتی بارزانی هه‌یه و پێشتر ئه‌ندامێكی كاریگه‌ری ناو پارتی بووه، ئێسته د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پێویستی به‌وه نییه پێوه‌ندیی ژێر به‌ژێر له‌گه‌ڵ پارتی دروست بكات، هه‌ركاتێك بیه‌وێ به ئاشكرا ده‌بێته پارتی و رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام پێوه‌ندی د. نه‌جمه‌دین له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی تری نیشتمانی و كوردستانییانه‌یه.
-پیلانی تیرۆركردنی د. نه‌جمه‌دین و كۆسره‌ت ره‌سووڵ چۆن بوو؟
به‌ڵێ، ئه‌و شه‌وه هه‌ردووكیان له مه‌ترسییه‌كی ڕژددا بوون، چونكه ئه‌گه‌ر گرووپێك خیانه‌ت بكات باكی به‌هیچ نییه ته‌نانه‌ت به تیرۆركردنی ئه‌و كه‌سانه‌یشی ده‌یه‌وێ، هه‌رچه‌نده تیرۆركردنی كۆسره‌ت ره‌سووڵ ئه‌سته‌مه، به‌ڵام هی د. نه‌جمه‌دین ئاسانتر بوو، به‌ڵام زوو رزگار كرا، ته‌نانه‌ت به‌شێك له پاسه‌وانه‌كانی جێیان هێشت و دواتر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌عات 12ی شه‌و ئاگادار كرایه‌وه كه شوێنی مانه‌وه چۆڵ بكات.