ئەڵمانیا و ناتۆ خۆیان بۆ جەنگیی ناوکیی ئامادە دەکەن

:: PM:12:14:15/10/2020 ‌
هیزی ئاسمانی ئەڵمانیا و هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ خەریکی ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازیی نهێنین بۆ چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە کاتی روودانی جەنگی ناوکیی یان ئەتۆمی.

بەگوێرەی سپوتنیک، ئەم راهێنان و مەشقە سەربازییە لە بنکەی ئاسمانی نورونیخ لە ویلایەتی نوردراین-وێستفۆڵن بەڕێوە دەچێت. سەرچاوەکە پشتی بە بڵاوکراوەی بێڵدی ئەڵمانی بەستووە و ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو شوێنەی مانۆڕە سەربازییەکەی لێ دەکرێت شوێنی کۆگاکردن و پاراستنی بۆمبە هایدرۆجینییەکانی ئەمەریکایە کە بە 861 ناسراوە و کەوتووەتە ناوچەی فالتسەوە.

هاوکات هێزەکان مەشق لەسەر چۆنیەتی بەرگریکردن دەکەن لە کاتی هێرشی مووشەکی و بە دژە مووشەکی پاتریۆت وەڵامی هەر جۆرە هێرشێک دەدەنەوە.

راهێنان لەسەر ئەوە دەکەن بە چ شێوەیەک بۆمبی ناوکیی بۆ ناو فڕۆکە بگوازنەوە
فڕۆکە جەنگییەکانی هۆڵندی و بەلجیکی و ئیتاڵی لەم مەشقە سەربازییەدا بەشداری دەکەن. هاوکات راهێنان لەسەر ئەوە دەکەن بە چ شێوەیەک بۆمبی ناوکیی بۆ ناو فڕۆکە بگوازنەوە بێ ئەوەی هیچ مەترسییەک بێتە کایەوە تا فڕۆکەکان بتوانن لە ئەگەری هەر جەنگێکی ناوکیی سوودی لێ وەربگرن و بەرانبەر دوژمن بەکاریان بهێنن.

وڵاتانی ناتۆ ترسیان لە روودانی جەنگی ناوکیی هەیە و ئەو نیگەرانییانەش لە سێ دەیەی رابردوودا دوای ئەوە پەرەیان سەندووە کە ئەمەریکا لە پەیمانی قەدەغەکردنی مووشەکی ناوکیی کورتهاوێژ و مامناوەندی هاتە دەرەوە.

پێشتر ژاک ماریلوسیان نوێنەری پەرلەمانی فڕەنسا هۆشداری دابوو لەوەی دوای کۆتاهاتنی جەنگی سارد دنیا دووبارە تووشی ناسەقامگیری و نائارامی و ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگی ناوکیی بووەتەوە.

  


وشە - سلێمان تاشان