له كوردستان پێشتر ته‌نیا برنجی ئاكرێ و چه‌ڵتووكی پێنجوێن به‌ناوبانگ بوون و ساڵانه ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر برنج ده‌چێنرا و له بازاڕه‌كان ده‌فرۆشران، چونكه له بازاڕ ڕه‌واجێكی یه‌كجار زۆریان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ برنجی عه‌نبه‌ری نه‌جه‌فی شوێنی برنجی ئاكرێ و پێنجوێنی گرتووه‌ته‌وه و هاووڵاتییان ڕوویان كردووه‌ته كڕینی ئه‌و به‌رهه‌مه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ی تشرینی یه‌كه‌م، باوكی مسته‌فا خاوه‌نی كیڵگه‌ی مه‌شخاب بۆ به‌رهه‌مهێنانی برنجی عه‌نبه‌ری نه‌جه‌فی له نه‌جه‌ف به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "خۆشبه‌ختانه ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی برنجی عه‌نبه‌ر و یاسه‌مین له كێڵگه‌ی مه‌شخاب له نه‌جه‌ف، هاووڵاتییه‌كی زۆر له هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێوه‌ندییان پێوه كردین و داوای برنجه‌كه‌یان كردووه."
زیاتر گوتی، "هۆكاری داواكردنه‌كه بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌م برنجه‌كه‌مان نمره یه‌ك و دووه و نرخه‌كه‌ی له نێوان هه‌زار و 700 دینار بۆ دوو هه‌زار و 500 دیناری عێراقییه و گونجاوه، ئه‌مه جگه له‌وه به كوالێتی زۆر باش به‌رهه‌م هاتووه، هه‌روه‌ها به‌هۆی كه‌می به‌رهه‌مهێنانی برنجی كوردی و خواستی زۆری هاووڵاتییان له‌سه‌ر برنجی باش و نمره یه‌ك".
ڕوونی كرده‌وه، "له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به نیازین به‌رهه‌مه‌كانمان به شێوه‌ی فراوانتر له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ساغ بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌یش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی داواكاری هاووڵاتییانی كوردستانه‌وه‌یه، ئێسته ته‌نیا به‌رهه‌مه‌كانمان له ڕێی ئۆنلاینه‌وه ده‌فرۆشین و داواكارییه‌كی زۆرمان هه‌یه له شاره‌كانی هه‌رێمه‌وه".
شڤان محه‌مه‌د هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی هه‌ولێره به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هۆكاری كڕینی برنجی عه‌نبه‌ری نه‌جه‌فی بۆ ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مه‌كه هه‌رزانه و نرخه‌كه‌ی زۆر گونجاوه، هه‌روه‌ها به‌بازاڕكردنی جووتیارانی عه‌ره‌بی باشتره له جووتیارانی خۆمان، ئێمه كه برنجی ئاكرێ و كوردی و بازیان و ده‌ربه‌ندیخان پێنجوێن به‌رهه‌م دێت، ئاگادار نین و نازانین له كوێ بیكڕین، جگه له‌وه‌یش به‌رهه‌مهێنانه‌كه زۆر كه‌مه و خواستیش زۆره".
برنج له سه‌رانسه‌ری دنیا یه‌كێكه له خواردنه هه‌ره باوه‌كان و هه‌موو گه‌لانی دنیا به گشتی هۆگری خواردنی برنجن به ڕێژه‌ی جیاجیا، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خه‌ڵك حه‌ز به برنج ده‌كه‌ن، به‌ڵام برنج خواردنێكی ته‌ندروست نییه، به‌ڵكو زۆر كێشه‌یش دروست ده‌كات و تووشی قه‌ڵه‌وی و شه‌كره‌تان ده‌كات، باوترین خواردن له ناو كورددا برنجه، برنج یه‌كێكه له خۆراكه گرنگه‌كان كه له ژه‌می خواردنی زۆر له خه‌ڵكدا هه‌یه، به‌تایبه‌تی له بۆنه و داوه‌ت و ئاهه‌نگه‌كاندا.