به ته‌زكییه‌ی حزبی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ده‌ستی به دامه‌زراندنی پاسه‌وان كردووه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌رده‌گیرێن ده‌خرێنه یه‌كه‌ی 70 و مه‌شقیان پێ ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ی ئۆكتۆبه‌ر، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند كه سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق به ته‌زكییه‌ی حزبی، سه‌تان كه‌سی وه‌ك پاسه‌وان له لیوای سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق وه‌رگرتووه.
دوای ته‌زكییه هه‌موویان له خولێكی راهێنان له هێزه‌كانی 70 به‌شدار ده‌بن
سه‌رچاوه‌كه زانیاری زیاتری دا و ڕای گه‌یاند، له سۆران لیژنه‌یه‌ك كه له به‌رپرسانی یه‌كێتی باڵی به‌رهه‌م ساڵح پێكهاتبوون، چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گه‌نجی ده‌ڤه‌ره‌كه كردووه به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنیان وه‌ك پاسه‌وان له لیوای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و دوای چاوپێكه‌وتن، داوایان لێ كردوون سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی شه‌ش بكه‌ن و ته‌زكییه‌ی حزبی بهێنن.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه دوای ته‌زكییه هه‌موویان له خولێكی راهێنان له هێزه‌كانی 70 به‌شدار ده‌بن و ئینجا ده‌كرێن به پاسه‌وان له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق پۆستێكی نیشتمانییه و پێویسته له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق كار بكات، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقه ئه‌و پۆسته ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و حزبه‌كه‌ی به‌كار ده‌هێنێت.
"وشه" هه‌وڵی دا پێوه‌ندی به راوێژكاره‌كانی به‌رهه‌م ساڵح بكات، به‌ڵام به‌رده‌ست نه‌بوون.