ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ره‌خنه له گرووپی خیانه‌تكارانی ناو یه‌كێتی ده‌گرێ كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 خیانه‌تیان كرد و كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانیان به ده‌سته‌وه دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ی ئۆكتۆبه‌ر، خۆشناو له واڵی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، ئه‌گه‌ر ئامانجی سیاسه‌ت به‌لای ئه‌وانه‌وه خۆفرۆشی نییه و كۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌وه كۆمه‌ڵگه كه‌رامه‌ت و غیره‌تی هه‌یه، واته وه‌ك ئه‌وان بێ كه‌رامه‌ت و بێ غیره‌ت نییه و نابێ، ئه‌گه‌ریش ره‌فاهییه‌تی كۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌وه كۆمه‌ڵگه دووركه‌وتنه‌وه له نه‌هامه‌تییه‌كان و نزیكبوونه‌وه له خۆشییه‌كانی مه‌به‌سته، نه‌ك داگیركاری و سته‌م و بێگانه‌په‌رستی.
ئیتر له دوای داستانی سیحێلا و پردێ و مه‌حموودیه و مه‌خموور بۆ خۆفرۆشان مه‌علووم بوو كه هیچ ئیراده‌یه‌كی خۆسه‌پێن بوونی نییه
"خیانه‌ت دواین پله‌ی نائه‌خلاقییه، ئیتر له دوای داستانی سیحێلا و پردێ و مه‌حموودیه و مه‌خموور بۆ خۆفرۆشان مه‌علووم بوو كه هیچ ئیراده‌یه‌كی خۆسه‌پێن بوونی نییه بتوانێ به زۆره‌ملێ و ملهوری تاقمێكی هه‌رزه‌كار ناسنامه‌ی كوردستانییه‌تی كه‌ركووك بسڕێته‌وه، ئیتر پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان ئاماده نین سه‌ر بۆ هیچ هێزێك بچه‌مێنن، ته‌نیا ئه‌و مرۆڤه موتووربه‌كراوانه‌ی په‌روه‌رده‌ی خیانه‌ت نه‌بێ كه هه‌رده‌م ئاماده‌ی خۆفرۆشی و خیانه‌ت و خۆ چه‌ماندنن" ئومێد خۆشناو وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها له كۆتادا نووسیویه‌تی، به‌نه‌فره‌ت بێ ئه‌و ڕۆژه‌ی كه خیانه‌ت وه‌ك باران به‌سه‌رمان داباری و فوو له چرای هیوای گه‌لێك كرا، ڕوو ڕه‌شی هه‌میشه‌یی بۆ ئه‌نجامده‌ر و بكه‌رانی خیانه‌ت.