كه‌مال كه‌ركووكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه كه كه‌ركووك ئێسته به دۆخێكی خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت و مه‌رجی حزبه‌كه‌شی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌كه ده‌خاته‌ڕوو.
-دۆخی كه‌ركووك رۆژ به رۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات، پێتان وایه هۆكاری ئه‌وه چییه؟
به‌ڵێ، له دوای خیانه‌تی 16ی ئوكتۆبه‌ری2017، دۆخی كه‌ركووك زۆر به‌ره و خراپی ده‌ڕوات و شاره‌كه شێواوه و هیچ شتێك وه‌ك خۆی نه‌ماوه، به‌راورد به پێش ئه‌و به‌رواره، كه‌ركووك له دۆخێكی سه‌ربازی خراپدایه.
-له دوای سێ ساڵ، ئێسته كه‌ركووك له رووی ئیدارییه‌وه شێواو دیاره و ته‌نانه‌ت هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك ڕۆڵی نه‌ماوه؟
پرۆسه‌ی دیموكراتی له كه‌ركووك تێكدرا، بۆ نموونه پارێزگار هه‌ڵنه‌بژێردراوه سه‌پێنراوه، راكان جبووری پارێزگاری ئێسته هه‌م پارێزگاره و هه‌م جێگری پارێزگار، له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه و هێشتا سوێندی یاسایی نه‌خواردووه.
-له باره‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه چی؟
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا سڕكراوه، ڕاپۆرتی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی له‌سه‌ر پارێزگاری سه‌پێنراو و تیمه‌كه‌ی هه‌یه، له‌و كاته‌وه‌ی كه ئه‌و سه‌پێنراوه وه‌ك پارێزگار، زیاتر له 25 هه‌زار خانه‌واده‌ی عه‌ره‌ب له كه‌ركووك نیشته‌جێ كراون كه قۆناغێكی تری ته‌عریبی نوێیه له سنووره‌كه.
-له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌گوترێت كورد پۆستی زۆری له ده‌ستداوه؟
زیاتر له 120 كورد له پۆسته‌كانیان لادراون و عه‌ره‌ب و توركمان له شوێنیان دانراون، كاتێك د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگار بوو یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونیان دابووه خه‌ڵكی هه‌ژار و چه‌ندان خێزانی كورد و توركمان و عه‌ره‌ب به‌یه‌كسانی، ئێسته كورده‌كان ده‌رده‌كه‌ن و عه‌ره‌ب له شوێنیان داده‌نێن.
-هه‌موو ئه‌مانه هۆكاری سه‌ره‌كی چی بوو؟
هۆی خراپییه‌كه‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و جێبه‌جێنه‌كردنه به ده‌ستوور و به یاسا و پرۆسه‌ی دیموكراتی.
- پارتی چۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك و چی كردووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته؟
لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك به‌رده‌وامه له‌كاره‌كانی، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دۆخی ئاسایی ئه‌ویش به هاوئاهه‌نگی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به پێی ده‌ستوور و ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق و چاودێری نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، پارتی‌یش به ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دیمانه‌ی/ هۆشیار عه‌لی