هەستەوەری لێدان ''هەستەوەری سلندەر'' چییە؟

:: PM:04:32:15/10/2020 ‌

شارەزایان میکانیکی بەوە وەسفی دەکەن و دەڵێن، ئەم هەستەوەرە دەکەوێتە دەرەوەی بلۆکی بزوێنەوە، کارەکەی بریتیە لە ڕیکۆرد کردنی لێدانی بزوێنەر لە هەموو حاڵەتێک دا، سەرەنجام پاراستنی بزوێنەر لە خراپ بوون و دووچاربوونەوەی سووتان.

لەمبارەیەوە هانا ئیسماعیل ئەندازیاری میکانیکی ئۆتۆمبێل بۆ ''وشە'' دەلێ، ئەم سێنسەرە گوێبیستی‌ ڤایبرەیشن "لەرزین"ی بلۆکی بزوێنەر دەبێت و شەپۆلی لەرزینەکە دەگۆڕێت بۆ سیگناڵی کارەبایی، هەر ئەم سێنسەرە کاریگەری لە تایمی ئاگری پلاک دەبێت کە ئەدڤانس یان ڕیتاردی پێ دەکات.

هەستەوەری سلندەر ئەم گرینگانەی هەیە بۆ ئۆتۆمبێل

نیشانەکانی خراپی هەستەوەری سلندەر:

- گڵۆپی بزوێنەر لەناو داشبۆڕد دادەگیرسێت.
- لە کۆمپیوتەردا لە شێوەی کۆد دەردەکەوێت.
- کەم بوونی توانای بزوێنەر.
- بەکاربردنی بەنزینی زیاتر ''بەفیرۆچوونی زیاتر''.

هۆکارەکانی خراپ بوونی بۆ ئەمانە دەگەڕێتەوە:

- شۆرتی کارەبایی.
- پچڕانی وایەرات.
- کێشەی میکانیکی بزوێنەر.
- نا دروستی دانانی بزوێنەر.
- داخوران و کۆن بوون.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان