ئه‌مرۆ پێنجشه‌م 15ی ئۆكتۆبه‌ر، كۆمپانیای سناپچات ئینك ڕای گه‌یاند كه به‌كارهێنه‌رانی ئای ئۆ ئێس به‌فه‌رمی ده‌توانن مۆسیقا و گۆرانی بخه‌نه سه‌ر ڤیدیۆكانیان، كه ئه‌مه‌یش له بنه‌ڕه‌تدا تایبه‌تمه‌ندی تیك تۆكه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یش تیك تۆك دروست بووه، به‌ڵام سناپچات تایبه‌تمه‌ندییه‌كه ده‌بات.
ماڵپه‌ڕی ''
theverge'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه ئه‌مرۆ سناپچات ڕای گه‌یاند كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كیان زیاد كردووه بۆ ئاپه‌كه‌یان، له ڕێیه‌وه به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن له‌كاتی گرتنی ڤیدیۆی هه‌رشتێك له ڕێی كامێرای سناپچاته‌وه مۆسیقا یان گۆرانییه دیاریكراوه‌كانی سناپچات دابنێن بۆ گرته ڤیدیۆییه‌كه.
بەڕای شارەزایان ئەمە بردنی تایبەتمەندی تیک تۆکە و سناپچات کۆپی کردووەتەوە
به‌ڕای شاره‌زایان ئه‌مه بردنی تایبه‌تمه‌ندی تیك تۆكه و سناپچات كۆپی كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ڕكابه‌ر بۆ تیك تۆك، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه به‌كارهێنه‌رانی سیستمه‌كانی ئه‌پڵ ده‌توانن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیی به‌كاربێنن.
سناپچات یه‌كێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا، له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 2011 له‌لایه‌ن كۆمپانیای "Sanpchat lnc" ه‌وه دروست كرا، ئه‌م ئاپه بۆ وێنه‌گرتن و چاتكردن له‌نێوان هاوڕێیاندا دروست كراوه و له ساڵی 2011 ه‌وه تا ئێسته به ملیۆنان به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری سناپچات ده‌ڵێت، ئێسته ئه‌م ئاپه رۆژانه 187 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنێت.