گۆرانیبێژى لاو بانە شێروان، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "شێتم"ی له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له كه‌ناڵى یوتیووبه‌كه‌ى بڵاو کردەوە.
بانە شێروان لە یوتیووب کلیپی "شێتم"ی بڵاو کردەوە، تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن هونەرمەندى لاو خۆیەوە نوسراوە، کاری دەرهێنانی کلیپەکەی لەلایەن حەسەن کویوجو بۆ ئەنجام دراوە.
بانە لەبارەی ئەم بەرهەمەیەوە نوسیوویه‌تى، "یەکێکە لە تایبەتترین بەرهەمەکانم، ماوەیەکی زۆرە نوسیوومە و تۆمارم کردووە، بەڵام بەهۆی دروستکردنی کلیپێکەوە دواکەوت، دڵنیام بەدڵی هەوادارەکانم دەبێت".
بانە شیروان، بەشداربوویەکی پرۆگرامی "کوردئایدل" بوو، لەکاتی بەشداریکردن لە کورد ئایدڵدا هەر زوو بە شێوەیەکی خێرا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوبانگى بڵاوبووه‌یه‌وه، هەواداران و گوێگرانی سەرسامی خۆیان بە دەنگی دەربڕی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ى دایكى نابروا هێرشى تووندى كردته سه‌ر شارى هه‌ولێر ئه‌و ناوبانگه‌ى له‌ده‌ست دا و هه‌رزوو له به‌رنامه‌كه‌دا له‌لایه‌ن كه‌ناڵى كوردسات دوور خرایه‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هێرشێكى زۆر تووند له‌لایه‌ن هه‌وادارانى ناوچه‌ى هه‌ولێر كرایه سه‌رى. بانە لە ساڵی 2001 لە دایک بووه، یەکەم کاری کلیپێک بوو بە دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژ نەڤید زەردی بە ناوی "بڕۆ".