چارەنووسی بەرپرسێكی هاوپەیمانی نادیارە

:: AM:08:18:17/10/2020 ‌
هاوپەیمانی نیشتمانی ڕای دەگەیەنێت، لە ڕۆژی 15ـی تشرینی یەكەم بەرپرسی هاوپەیمانی لە دەڤەری ڕاپەڕین چارنووسی نادیارە و دواجار لە بازگەیە بەرەو قەندیل بینراوە.

ئەمڕۆ شەموو 17ـی تشرینی یەكەم، لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجوومەنی هاوپەیمانی نیشتمانی هاتووە، لە سەعات نۆی بەیانی 15ـی تشرینی یەكەم محەمەد گرتكی بەرپرسی دەڤەری راپەڕین و لەماڵ چوەتە دەرەوە و تا ئێستە نادیارە، هیوادارین بەزووترین كات هەواڵی سەلامەتی ئەو بەرپرسەمان بەدەست بگات و بگەڕێتەوە سەركار و ناو خێزانەكەی.

پێوەندی تەلەفۆنیشی بڕاوە و هیچ زانیارییەك لەبارەیەوە نەماوە
لە ڕاگەیەنراوەكە باس لەوەشكراوە، محەمەد عەوڵا ڕەسوڵ ناسراو بە "مامۆستا محەمەد گرتكی"، ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و بەرپرسی دەڤەری ڕاپەڕینی هاوپەیمانی نیشتمانییە و  پێوەندی تەلەفۆنیشی بڕاوە و هیچ زانیارییەك لەبارەیەوە نەماوە.

ئەوەیش ئاشكرا كراوە، محەمە گرتكی دواجار لە پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی لە كۆتا بازگەی ئاسایشی زوركان لە ناوچەی سەنگەسەر بەرەو قەندیل پەڕیوەتەوە و بینراوە لەوكاتەوە تاكاتی ئامادەكردنی ئەم ڕوونكردنەوەیە هیچ زانیارییەك سەبارەت بە چارەنووسی ئەو بەرپرسەی هاوپەیمانی بەردەست نییە.




وشە - رامیار جەواد