رێكخراوی تەندروستی جیهانیی تاكە دەرمانی چارەسەركردنی كۆرۆنای راگەیاند

:: AM:10:13:17/10/2020 ‌
سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانیی ئەو دەرمانەی ئاشكرا كرد كە تا ئێستە زۆرترین كاریگەریی لەسەر چارەسەركردنی كۆرۆنا هەبووە.

لەوەتەی كۆرۆنا سەری هەڵداوە دەرمانێكی زۆر بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكە تاقی كراونەتەوە، بەڵام زۆربەیان شكستیان هێناوە و ئەوەی لە هەمان زیاتر كاریگەری ئەرێنی هەبووە، دەرمانێك بووە كە لە هەموو دەرمانخانەیەك دەست دەكەوێت.

ئادهانۆن گریسۆسا سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانیی دەڵێت، ئەو دەرمانە دێگزامێتازۆنە و داواشی كردووە هەرچی زووە پێدانی دەرمانی هایدرۆ كلۆرۆكوین بۆ چارەسەركردنی كۆرۆنا بوەستێنرێت.
هەرچی زووە پێدانی دەرمانی هایدرۆ كلۆرۆكوین بۆ چارەسەركردنی كۆرۆنا بوەستێنرێت.

بەگوێرەی سپوتنیك ئەو روونی كردووەتەوە، تەنانەت هەریەك لە دەرمانەكانی رێمێدسیڤەر و ئینتێرفرۆڤۆنیش كەمترین كاریگەرییان لە چارەسەركردنی كۆرۆنا و رێگریكردن لە مردنی تووشبووان هەبووە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا بە تەواوی دنیادا بڵاو بووەتەوە و تا ئێستە سەرووی ملیۆنێك و 100 هەزار كەسی كوشتووە و نزیكەی 39 ملیۆن كەسیشی تووش كردووە.

پێویستە بگوترێت پێكوتەی كۆرۆنا تەنیا لە لایەن رووسیاوە بەرهەم هاتووە، بەڵام رێكخراوەكە پەسندی نەكردووە و پێشبینی دەكرێ لە سەرەتای ساڵی نوێوە كۆمەڵێك پێكوتە بكەونە بازاڕەوە و بەشێكیشیان لە لایەن رێكخراوەكەوە پەسند بكرێن.



وشە - سلێمان تاشان