به‌مدواییه پڕوپاگه‌نده‌ی زۆر بۆ مردنی هونه‌رمه‌ندی سووریایی جۆرج وسووف كرا، زیاتر ده‌گوترا ئه‌و هونه‌رمه‌نده تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و كۆچی دوایی كردووه. به‌ڵام ئه‌مجاره خۆی له‌ڕێی كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنییه‌وه وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، "ئه‌لوو ره‌حمه‌تی جۆرج وسووفتان له‌گه‌ڵدایه".
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مدواییه زۆرترین پڕوپاگه‌نده بۆ مردنی هونه‌رمه‌ند جۆرج وسووف كرا. ئه‌ویش له‌ڕێی كه‌ناڵی یه‌كه‌می میسری وه‌ڵام ده‌داته‌وه و به ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێ، "ئه‌لوو ره‌حمه‌تی جۆر وسووفتان له‌گه‌ڵدایه".
له‌و به‌رنامه‌یه جۆرج وسووف گوتی، زۆرم پێ سه‌یره كه له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه زۆرترین پڕوپاگه‌نده بۆ مردنی من كراوه، سه‌یره ده‌بێ هۆی ئه‌و هه‌موو پڕوپاگه‌نده‌یه چی بێت، ده‌بێ كێ له مردنی من سوود وه‌ربگرێت؟
ئه‌و گوتی پڕوپاگه‌نده‌كان به‌شێوه‌یه‌كن و ئه‌وه‌نده زۆرن، وای لێ هاتووه خۆیشم بڕوایان پێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر واز بێنن، بۆیه ده‌ڵێم "ئه‌لوو ره‌حمه‌تی جۆرج وسووفتان له‌گه‌ڵدایه". تا ئه‌و هه‌موو پڕوپاگهندهیهرابگرن.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی به‌مدواییه زۆرن ئه‌وانه‌ی داوا ده‌كه‌ن ئه‌و هونه‌رمه‌نده واز له گۆرانی بێنێت و لێی دوور بكه‌وێته‌وه. ئه‌و گوتی با خۆیان واز بێنن، چونكه من واز ناهێنم و تا بتوانم گۆرانی بڵێم، به‌رده‌وام ده‌بم.
جۆرج وسووف له ساڵی 1961 له سووریا له دایك بووه. له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه له قوتابخانه وه‌ك ده‌نگخۆش گه‌شه‌ی كردووه. له 16 ساڵیدا وه‌ك گۆرانیبێژ له سووریا ناسرا، دواتر چووه‌ته لبنان و وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی، له‌سه‌ر شه‌قام و شۆسته‌دا شه‌وان رۆژی كردووه‌ته‌وه. پێشتر له گازینۆكان و به‌دوایدا له هۆتێله‌كان گۆرانیی گوتووه.
تا ئێسته وسووف 15 ئه‌لبوومی بڵاو كردووه‌ته‌وه جیا له گۆرانییه سینگڵهكانی، زیاتر به گۆرانیی "هه‌وا سوڵتان" ناسرایه‌وه. جیا له فێستیڤاڵه موزیكییه‌كان، ده‌یان كۆنسێرتی له وڵاتانی دنیا ساز كردووه. به یه‌كێك له كۆڵه‌گه تۆكمه‌كانی گۆرانیی عه‌ره‌بی هه‌ژمار ده‌كرێت. تا ئێسته ده‌یان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپایی وه‌رگرتووه.