به‌یانی ئه‌مڕۆ میلشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له ڕێی چه‌كدار و لایه‌نگرانیانه‌وه له پارێزگای به‌غدای پایته‌ختی عێراق باره‌گای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و شاره سووتاند. چالاكێكی عێراقیش چه‌ندان نهێنی له شوێنی ڕووداوه‌كه‌وه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ی تشرینی یه‌كه‌م، سه‌فا فارس پارێزه‌ر و چالاكی خۆپێشاندانه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدا له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی سووتاندنی باره‌گای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا گوتی، "هیچ خۆپێشانده‌رێكی گۆڕه‌پانی ته‌حریر به‌شداری له‌و گردبوونه‌وه نه‌كردووه، ئه‌وانه‌ی به‌شداربوون سه‌ر به میلیشیای نوێی "ڕه‌بع الله" له به‌غدان".
زیاتر گوتی، پێش خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی لقی پێنجی پارتییه‌وه لایه‌نه ته‌ناهییه‌كان ئاگادار كرابوونه‌وه و ئه‌وانیش به‌یانییه‌كه‌ی سه‌عات شه‌ش له‌وێ ئاماده‌بوون، له‌كاتی هێرشه‌كه خۆیان ڕێیان بۆ تێكده‌ره‌كان كرده‌وه و وێنه‌یان ده‌گرت".
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌ندامانی هێزه عێراقییه‌كان پێكهاتبوون له پۆلیسی چالاكه مه‌ده‌نییه‌كان و پۆلیسی پیاده‌ی به‌غدا و لیوای تایبه‌تی هێزی دژه‌تیرۆری عێراقی و گرووپی چه‌كداری سه‌ر به خه‌زعه‌لی، به‌ڵام دواتر هه‌موویان بوونه ته‌ماشاكه‌ر و ڕێیان بۆ تێكده‌ره‌كان كرده‌وه و باره‌گای لقی پێنجیان سووتاند".
ئاماژه‌ی دا، "ژماره‌ی هێزه عێراقییه‌كان پێكهاتبوون له 240 سه‌رباز و ژماره‌ی خۆپێشانده‌ران پێكهاتبوون له 56 خۆپێشانده‌ر، زۆربه‌ی گه‌نج و لاو بوونه و نه‌یانزانیوه بۆچی به‌شداری له‌و خۆپێشاندانه‌یان كردووه".
ئاشكرای كرد، "به‌داخه‌وه هێزه عێراقییه‌كان له پاراستنی باره‌گای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بێ هه‌ڵوێست و لاواز بوون".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، عه‌مید عه‌دنان جبووری له پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقی، كارمه‌ندێكی كه‌ناڵی ڕووداو و كه‌ناڵی عه‌هدی عێراقی و چه‌ند كه‌سێكی كوردیان له ناوچه‌كه گرتووه ئه‌مه له‌كاتێكدایه ده‌بوو و پۆلیس تێكده‌رانی بگرێت نه‌ك ڕۆژنامه‌نووس و هاووڵاتیی مه‌ده‌نی".
ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ی ئۆكتۆبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له میلیشیاكانی به‌غدا له‌ژێر ناوی جۆراوجۆر هێرشیان كرده سه‌ر لقی پێنجی پارتی و باره‌گاكه‌یان سووتاند و ئاڵای كوردستان و پارتیان داگرت، ئه‌و ڕووداوه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێ كه‌وتووه و پارتی دووپات ده‌كاته‌وه ئه‌و كرده‌وانه حوكمڕانی به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات.