پێشتر ئه‌وه زانراوه كه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی كۆكردنه‌وه‌ی شوێنه‌وار و پارچه كه‌له‌پوور و كه‌ره‌سته‌ی ده‌گمه‌ن ده‌كه‌ن، زیاتر پیاو بوون. ئێسته له سعوودیه ژنێك ئه‌و كاره‌ی ده‌كات كه ماڵه‌كه‌ی خۆی كردووه‌ته مۆزه‌خانه و زیاتر له 10 هه‌زار پارچه‌ی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری تێدا كۆ كردووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" له هه‌واڵێكدا رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر كاری ئه‌و خاتوونه كه به ئاره‌زوویه‌كی ده‌گمه‌نی ته‌ماشا ده‌كات. به‌پێی پێگه‌كه ئه‌و خاتوونه سعوودییه هه‌رچی كه‌لوپه‌لی باوك و باپیرانی هه‌یه، هه‌مووی كۆ كردووه‌ته‌وه، هاوكات هه‌زاران پارچه‌ی شوێنه‌واری و كه‌له‌پووری كۆ كردووه‌ته‌وه له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی كه دوو نهۆمه و زانیاریی له‌سه‌ر كه‌لوپه‌كان نووسیوه.
هوه‌یدا هۆساوی ناوی ئه‌و خاتوونه‌یه. ئه‌و بۆ پێگه‌كه رای گه‌یاندووه كه ماوه‌ی زیاتر له 25 ساڵه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كۆ كردووه‌ته‌وه، زۆرینه‌ی ئه‌و شوێنه‌وار و پارچه كه‌له‌پوورییانه‌ی له كه‌سوكار و هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانی خێزانه‌كه‌یانه‌وه به‌ده‌ست خستووه. چونكه وه‌ك خۆی گوتی ئاره‌زوویه‌تی بێ سنووری بۆ ئه‌و كاره هه‌یه.
له‌باره‌ی پارچه كه‌له‌پووری و شوێنه‌واره‌كانه‌وه هوه‌یدا گوتوویه‌تی، جیا له پارچه‌ی شوێنه‌وارو كه‌له‌پووری كه هه‌زارانن، هه‌رچی كه‌لوپه‌لی باپیر و نه‌نكم هه‌یه هه‌ر له رۆژی زه‌ماوه‌ندیان تا مردوون، هه‌مووم پاراستووه و له‌ناو ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه پێشانم داون. وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی شووشه و مس و زیو و جلوبه‌رگی كۆنی پێست. هه‌روه‌ها هه‌زاران پارچه شوێنه‌واری به‌رد و دار و مس و زیوم له‌وێدا پێشان داوه و له‌سه‌ر هه‌موویان زانیارییه‌كانم نووسیوه.
دواتریش گوتی ئه‌شقم بۆ كه‌له‌پووره و شوێنه‌وار، وای لێ كردووم بایه‌خێكی زیاتر به كاری ده‌ستیی كۆن بده‌م، بۆ ئه‌وه‌ش سه‌دان كه‌لوپه‌لم كۆ كردووه‌ته‌وه. هه‌موو ئه‌وانه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه شوێنه‌وار و كهلهپوورمان له‌ناو نه‌چن و بایه‌خیان پێ بده‌ین.
هوه‌یدا له‌دایكبووی 1968ی سعوودیه‌یه و تا قۆناغی ئاماده‌یی خوێندووه، ئێسته هه‌موو ژیانی ته‌رخان كردوه بۆ پاراستنی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه و هاوكات وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، مه‌به‌ستمه مۆزه‌خانه‌كه‌م فراوانتر بكه‌م و هه‌رچیم ده‌ست بكه‌وێت له‌وێدا پێشانیان بده‌م.