رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 به دوو وشه‌ی جیاواز كه‌وته ناو فه‌رهه‌نگی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌وانیش " كاڵفام" و "هه‌رزه‌ی سیاسیی" بوون، كه هه‌ریه‌كه له كۆسره‌ت ره‌سووڵ و مه‌لا به‌ختیار له به‌یاننامه‌ی جیاواز له‌سه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌كاریان هێنا.
رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 گرووپێكی ناو یه‌كێتی كه له‌لایه‌ن كوڕانی شێخ جه‌نگییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كران، كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان ڕاده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرد، خیانه‌ته‌كه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێ كه‌وته‌وه ته‌نانه‌ت له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.
ئه‌وه‌ی زیاتر برینه‌كه به سوێ ده‌كات ئه‌وه‌یه كه چه‌ند كه‌سێكی لاده‌ر له ڕێبازی یه‌كێتی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌مان له‌م ڕووداوانه‌دا به مه‌به‌ستی چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی كاتی شه‌خسی ده‌بنه هاوكار
له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا و له 18ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017، كۆسره‌ت ره‌سووڵ كه ئه‌وكات جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی بوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا ورده‌كاری داگیركردنی كه‌ركووكی خسته‌ڕوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی زۆری خسته سه‌ر به‌یاننامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ ئه‌وه بوو كه رووی له گرووپی خیانه‌تكاران كردبوو ڕای گه‌یاند، ئۆباڵی كاره‌ساته‌كانی كه‌ركووك و دووز و هه‌موو زیانه گیانی و مادی و مه‌عنه‌ویه‌كانی تری گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و كاڵفامانه‌ی ناو یه‌كێتی.
هه‌روه‌ها دووپاتی كردبووه‌وه كه " ئه‌وه‌ی زیاتر برینه‌كه به سوێ ده‌كات ئه‌وه‌یه كه چه‌ند كه‌سێكی لاده‌ر له ڕێبازی یه‌كێتی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌مان له‌م ڕووداوانه‌دا به مه‌به‌ستی چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی كاتی شه‌خسی ده‌بنه هاوكار و ده‌ستكێشی داگیركه‌ران و به‌م كاره قێزه‌ونه‌یان سه‌رشۆڕانه خۆیان ده‌خزێننه ناو لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌كانی مێژووی گه‌له‌كه‌مانه‌وه".
له‌وكاته‌دا كۆسره‌ت ره‌سووڵ داوای یه‌كخستنی نێوماڵی كوردی ده‌كرد، به‌ڵام نه‌ك نه‌یتوانی ئه‌و كاره بكات، به‌ڵكو به‌هۆی پیلانی لاهوور و تاقمه‌كه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتری سیاسیی ڕووی دا.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا و چه‌ند سه‌عاتێك دوای ئه‌و به‌یاننامه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ، مه‌لا به‌ختیار كه ئه‌وكات لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی بوو، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و خیانه‌تی كرد. مه‌لا به‌ختیار بۆ گرووپی خیانه‌تكاران ده‌سته‌واژه‌یه‌كی نوێی به‌كار هێنا كه تا ئێسته‌یش له‌سه‌ر ئه‌و گرووپه ده‌گوترێن ئه‌ویش "هه‌رزه‌ی سیاسییه".
به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار كه سه‌رنجی زۆری خه‌ڵكی به‌لایخۆیدا ڕ‌اكێشا نووسیبووی، "یه‌كێتی، سه‌ره‌نجامی كێشه چارهسهرنهكراوهكانی دوای نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال (پێشتریش) گیروگرفته‌كانی نزیك كه‌وتونه‌ته‌وه له بنبهستو مه‌ترسی جیابونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره، هه‌ڕه‌شه له‌یه‌كێتی ده‌كات. ههلپهرستو هه‌رزه ئه‌قڵه‌كانی ناو یهكێتیو فهیسبوكبازهكانیش كه هه‌ر خه‌ریكی شێواندنی زهنیه‌تی خه‌ڵكن، وه‌كو پێشینان وتویانه: "دز بازاڕی شێواوی هه‌یه".. ئه‌مانه‌ش، له‌ناو هه‌موو رهوتو جه‌مسه‌ره‌كاندا، زۆر نابه‌رپرسیارانه، له‌رابردوودا به‌گشتی و له دوو مانگی رابوردودا به‌تایبه‌تی، ده‌ستیان هه‌یه، له‌م دۆخه‌ی یه‌كێتی تێیكه‌وتووه. كه به‌داخه‌وه به‌شێك له‌ئامانجه گڵاوه‌كانیان هێناوه‌ته‌دی!".
رقی به‌كارهێنانی ئه‌و دوو ده‌سته‌واژه‌یه له‌سه‌ر لاهوور و تاقمه‌كه‌ی تا ئێسته‌یش ماوه
رقی به‌كارهێنانی ئه‌و دوو ده‌سته‌واژه‌یه له‌سه‌ر لاهوور و تاقمه‌كه‌ی تا ئێسته‌یش ماوه، بۆیه له كۆنگره‌ی ڕابردووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019 ئه‌نجام درا، هه‌وڵی زۆر درا كوڕانی شێخ جه‌نگی ده‌ست به‌سه‌ر یه‌كێتیدا بگرن، به‌ڵام كاتێك نه‌یانتوانی ئه‌و كاره بكه‌ن ئه‌وه پیلانی دوور خستنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتییان دانا.
ئه‌نجوومه‌نێكیان به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سووڵ پێكهێنا كه تا ئێسته هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه و وه‌ك كێشه له‌ناو یه‌كێتیدا ماوه‌ته‌وه، مه‌لا بهختیاریشیان دوور خسته‌وه كه ئێسته هیچ قسه‌یه‌ك له‌باره‌ی یه‌كێتی ناكات و له سیاسیه‌تی حزبه‌كه ناڕازییه.
كرده‌وه‌كانی لاهوور و تاقمه‌كه‌ی ئیحراجی بۆ سه‌ركرده‌كان و مێژووی یه‌كێتی دروست كردووه، به‌تایبه‌ت كه دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ده‌ستیان داوه‌ته دزی و تاڵانی له سنووری سلێمانی و داهاتی ته‌واوی مه‌رزه‌كانی ئه‌و سنووره و كاری بازرگانی بۆ خۆیان ده‌به‌ن.
له دوایین چاوپێكه‌وتنی میدیایدا مه‌لا به‌ختیار ره‌خنه‌ی تووندی له‌و گرووپه گرتووه و ده‌ڵێ، ئه‌وانه‌ی ئێسته یه‌كێتی به‌ڕێوه ده‌به‌ن ڕۆژانێك پاسه‌وانی ئه‌و بوون یان حه‌زیان كردووه وێنه‌ی له‌گه‌ڵ بگرن، بۆیه هه‌م له‌وانه خوێنده‌وارتر و هه‌میش شۆڕشگێڕتره.