له ماوه‌ی 231 ساڵی ڕابردوو و له دوای یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 1789، تا ئێسته 45 كه‌س توانیویانه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ببنه‌وه، له‌و نێوه‌نده‌یش دا چه‌ندان سه‌رۆك بوونیان هه‌یه، كه بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی دووباره خۆیان هه‌ڵبژاردووه‌ته‌وه و شكستیان هێناوه، كه یه‌كه‌میان جۆن ئادامز و دواترینیشیان جۆرج بۆشی باوك بووه، ئێسته‌یش زۆربه‌ی ڕاپرسییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه تره‌مپیش ده‌چێته ڕیزی ئه‌و سه‌رۆكایه‌تی كه له خولی دووه‌م شكست ده‌هێنێت، به ڕوانین له ئه‌زموونی سه‌رۆكه‌كانی پێشخۆی، ئه‌مه تا چه‌ند ئه‌گه‌رێكی نزیكه و ڕوو ده‌دات؟
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به یه‌كێك له وڵاته دیموكراسییه‌كانی دنیا داده‌نرێ و سیسته‌می هه‌ڵبژاردن و سیاسی وڵاته‌كه جیاوازه له زۆربه‌ی وڵاتانی تر، به‌ڵام تا ئێسته هیچ یه‌كێك له‌و 45 كه‌سه‌ی بوونه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ڕه‌گه‌زی مێ نین و سه‌رجه‌میان نێربوون، ئێسته‌یش دوو كاندیدی پیاو ململانێی له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ده‌ستووری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو كه‌سێك له ئه‌مه‌ریكا بۆی هه‌یه ته‌نیا دوو خول سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكات و زیاتر پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و ڕێپێدراو نییه، به دڵنیایییه‌وه زۆربه‌ی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش دووباره پاش ته‌واوبوونی خولی یه‌كه‌م خۆیان هه‌ڵبژاردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌شێكیان شكستیان خواردووه، گه‌ل جارێكی تر متمانه‌ی پێ نه‌داونه‌ته‌وه.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شكستیان هێنا بۆ جاری دووه‌م ببنه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بریتین له 10 سه‌رۆك، ته‌نیا یه‌كێك له‌وانه به‌ر له‌وه‌ی بچێته ناو ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌وه، تیرۆر كرا و كۆتایی به ژیانی هێنرا، كه ئه‌ویش جۆن كیندی بوو، زۆربه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی 1932 تا 1976 به به‌رده‌وامی سه‌رۆكه‌كان دوو خول له پۆسته‌كانیان ماونه‌ته‌وه و توانیویانه له هه‌ڵبژاردنه‌كان دوو خولی له‌سه‌ر یه‌ك ببن به براوه و به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كانیان سه‌ركه‌وتوو بن.
تا ئێسته 10 سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵبژاردنی خولی دووه‌م شكستیان هێناوه و دواترینیان جۆرج بۆشی باوك بوو
دوا سه‌رۆكی
ئه‌مه‌ریكا كه له گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له خولی دووه‌م شكستی هێنا بێ، جۆرج بۆشی باوك بوو، كه له ساڵی 1992 به‌رانبه‌ر به بیل كلینتن دۆڕاندی، دوای ئه‌وه‌یش به به‌رده‌وامی سه‌رۆكه‌كان دوو خول له دوای یه‌كتر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكایان گرتووه‌ته‌وه ده‌ست، واته ماوه‌ی 28 ساڵه، هیچ سه‌رۆكێك له خولی دووه‌م نه‌یدۆڕاندووه، ئایا ئه‌مساڵ تره‌مپ ده‌چێته ڕیزی ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی كه هه‌ڵبژاردن له خولی دووه‌م ده‌دۆڕێنن، یان درێژه به‌و ماوه‌یه ده‌درێ، تا ئێسته ئه‌مه ڕوون نییه و یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه.
جۆن ئادامز دوای جۆرج واشنتن دووه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن ئاڵۆزی و كێشه‌ی زۆری دروست كرد و له‌گه‌ڵ فڕه‌نسا كه‌وته نیمچه جه‌نگێكه‌وه، به‌هۆی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی بازرگانی پاریسه‌وه له به‌نده‌ری شاری نیویۆرك، به ته‌واوی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكای تووڕه كرد، كه دووباره بۆ جه‌نگ و ئاڵۆزییان ده‌گێڕێته‌وه، بۆیه له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردن سزایان دا و شكستی هێنا.
جۆن كوینسی ئادامز، یه‌كێكی تره له سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و له ماڵباتی دووه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا "جۆن ئادامز"ه و به‌هۆی له‌تبوون و جیابوونه‌وه‌ی زۆر كه له نێوان حزبی دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا ڕووی دا، ئه‌مه زۆر به زیانی ئه‌و شكایه‌وه و له هه‌ڵبژاردن تووشی شكستێكی گه‌وره بوو.
ماوه‌ی 28 ساڵه هیچ سه‌رۆكێك له خولی دووه‌م نه‌یدۆڕاندووه و ئه‌گه‌ری زۆره تره‌مپ ببێته 11ه‌مین سه‌رۆكی دۆڕاوی ئه‌مه‌ریكا له خولی دووه‌مدا
پاشان گروفه‌ر كلیفلاند نه‌یتوانی دوو خولی له‌دوای یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بێت، پاش ته‌واوبوونی خولی یه‌كه‌م، خۆی هه‌ڵبژارده‌وه و شكستی هێنا، كۆڵی نه‌دا و پاش ته‌واوبوونی خولی ڕكابه‌ره‌كه‌ی جارێكی تر خۆی هه‌ڵبژارده‌وه و توانی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت.
ولیام هوارد تافت، له حزبی كۆمارییه‌كان بوو و له ساڵی 1912 له هه‌ڵبژاردنی بۆ خولی دووه‌م تووشی شكستێكی گه‌وره بوو، هۆیه‌كه‌یشی بۆ ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری دادگه ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه خۆیشی كردبوو به سه‌رۆكی دادگه‌ی باڵای ئه‌مه‌ریكا.
هربێرت هۆفه‌ر، له 1928 بوو به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و له‌وكاته ته‌نگژه‌ی ئابووری به‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی گرته‌وه و هه‌موو كاره‌كانی بۆ باشكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌مه‌ریكا بوو، به‌ڵام له 1932 خۆی هه‌ڵبژارده‌وه، كه‌چی تووشی شكستێكی گه‌وره بووه‌وه به‌رانبه‌ر به فرانكلین رۆزفلت.
جیرالد فۆرد، هه‌رگیز وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵنه‌بژێردراوه، به‌ڵكوو دوای ده‌ستكێشانه‌وه‌ی ریچارد نیكسن به‌هۆی ئاشكرابوونی دۆسیه‌ی واته‌رگێت، ئه‌و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، له‌جیاتی سه‌رۆكی ده‌ست له‌كاركێشاوه وه‌ك سه‌رۆك كاری كرد، له 1974 تا 1976، به‌ڵام كاتێك خۆی هه‌ڵبژاردن، به‌رانبه‌ر جیمی كارته‌ر شكستی هێنا، هاوكات كارته‌ر له ماوه‌ی 1977 تا 1981 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكای كرد، به‌ڵام له خولی دووه‌م به‌رانبه‌ر ڕۆنالد ریگان دۆڕاندی. دواجاریش جۆرج بۆشی باوك، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی له رۆنالد ریگان برده‌وه، به‌ڵام له خولی دووه‌می و له 1992 به‌رانبه‌ر بیل كلینتنی كاندیدی دیموكراته‌كان تووشی شكست بوو، ئه‌مه‌یش دوا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه كه له خولی دووه‌م شكست بهێنێت، دوای ئه‌و بیل كلینتن، جۆرج بۆشی كوڕ، باراك ئۆباما، دوو خول له دوای یه‌كتر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایان گرتووه‌ته ده‌ست و ئێسته‌یش تره‌مپ خولی یه‌كه‌می به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێ و ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه كه ئه‌میش شكست بهێنێت، به‌هۆی ئه‌و كێشه گه‌ورانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكای كردووه‌ته‌وه، به تایبه‌ت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنادا كه خاڵێكی ڕه‌شه و به‌رده‌وامه و بایدنی ڕكابه‌ری دووپاتی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.