سووتاندنی باره‌گه‌ی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه و له نێویشیدا سووتاندنی ئاڵای كوردستان، شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی تووڕه‌یی له ناوخۆی كوردستان دروست كردووه و زۆربه‌ی سیاسییه‌كان سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی ئاڵای كوردستانیان كرد، ئه‌مه‌یش پرسیاری زۆری له‌باره‌ی هاوپه‌یمانی ستراتیجی نێوان كورد و شیعه دروست كردووه، كه به‌ر له ڕووخانی به‌عس پته‌و و به‌تین بوو و دوای ڕووخانی به‌عسیش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هاوپه‌یمانییه پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق بنیاتنرایه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
العربی 21" له‌وباره‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا ئارام ناجی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی داوه، كه ئێمه له‌و ساته مێژوویییه له میحوه‌ری ده‌وڵه‌ت و یاسا و ده‌ستوورین و له به‌رانبه‌ریشدا میحوه‌ری ده‌رچوون له یاسا و ده‌ستوور و ئاڵۆزی دروستكردن بوونی هه‌یه.
زیاتر گوتی، ئاڵۆزیخوازان و گێره‌شێوێنیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رژه‌وه‌ندی عێراقیان ناوێ و به دوای به‌رژه‌وه‌ندی ناعێراقی كه‌وتووه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌وان به دوای كه‌وتوون هیچ خزمه‌ت به عێراق ناكات و له ئه‌جێندای عێراق بوونی نییه.
له‌باره‌ی چاره‌نووسی هاوپه‌یمانی كورد و شیعه‌وه‌یش، ئارام ناجی گوتی، هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی شیعه وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه و گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت، تا ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌وان نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری ئه‌و به‌ره‌یه‌ی كه دژی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوور و یاسان، هه‌رچۆنێك بێ، ئه‌و هه‌نگاوه یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن كورد و پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ناهاوێژرێ، پابه‌ندین به هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ حزبه فه‌رمییه‌كانی شیعه كه پێوه‌ستن به ده‌ستوور و له به‌ره‌ی ده‌وڵه‌ت و یاسان، له‌وانه‌یه بۆچوونی جیاوازمان هه‌بێت، به‌ڵام تا ئه‌وكاته‌ی كه له به‌ره‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوور و یاسا بن، ئێمه پابه‌ندین به هاوپه‌یمانییه‌كه‌وه، چونكه بنه‌مای هاوپه‌یمانییه‌كه له‌سه‌ر بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌یه، به‌ڵام ئه‌و گرووپانه‌ی ئاڵۆزی دروست ده‌كه‌ن، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خواسته‌ن كه هاوپه‌یمانییه‌كه له پێناوی كار ده‌كات.
تا لایه‌نه‌كانی شیعه له میحوه‌ری ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوور و یاسا بن، هاوپه‌یمانییه‌كه كۆتایی نایه‌ت
له‌وباره‌وه حوسێن یه‌ساری ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح له په‌رله‌مانی عێراق كه به باڵی سیاسی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی داده‌نرێ، بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه گوتی: لێدوانه‌كانی هۆشیار زێباری جێی داخبوون، ئه‌وه‌یشی كه ڕوویدا كاردانه‌وه‌ی ئه‌و لێدوانه بوو، لایه‌نه‌كانی شیعه چاوه‌ڕوانبوون كه پارتی هه‌ڵوێستی هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه و ئاڵۆزی دروست نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌مه ڕووینه‌دا، به‌وهۆیه‌وه كاردانه‌وه‌كه‌ی بریتی بوو له سووتاندنی باره‌گه‌ی پارتی له به‌غدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێمه ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و دژی ده‌وه‌ستینه‌وه، ئه‌وه‌یش ته‌نیا پێشێلكاری بووه، نه‌ك پلانێكی ستراتیجی بۆ تێكشكاندنی هاوپه‌یمانی نێوان هه‌ردوولا.
زیاتر گوتی، جه‌ماوه‌ر ناتوانرێ كۆنتڕۆڵ بكرێ، لێدوانه‌كانیش توند بوون و كاردانه‌وه‌یان زوو به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئێمه نه له‌گه‌ڵ سووتاندنی باره‌گه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانیش نه به ئامانجگرتنی كورد و هیچ حزبێكی تری سیاسی، به‌ڵام خه‌ڵك تووڕه‌ن و به‌شێك له‌و بڕوایه‌دان كه حكوومه‌تی عێراق سازشی بۆ كوردستان كردووه، به‌وه‌ی بودجه‌یان بۆ ده‌نێرێ، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان داهاته‌كان ڕاده‌ستی ناوه‌ند بكه‌ن، ئه‌مانه هه‌مووی كاریگه‌رییان هه‌بوو و كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
دوێنێ شه‌موو گرووپی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا له‌به‌رده‌م باره‌گه‌ی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می هێزه‌كانی ته‌ناهی به‌غدایش، چوونه ناو باره‌گه‌كه و ئاگریان تێبه‌ردا و ئاڵای كوردستانیان سووتاند، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی زۆری هاووڵاتییانی كورد و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و سیاسه‌توانانی كوردستانی به‌دوای خۆیدا هێنا و به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد.
هاوكات حكوومه‌تی عێراق و مسته‌فا كازمی به توندی دژی ئه‌و كاره وه‌ستانه‌وه، به‌رپرسی هێزه‌كانی چالاكی مه‌ده‌نی به‌غدا له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و هاوكات هێزه‌كانی ته‌ناهی توانیان 15 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ئاژاوه و گێره‌شێوێنییه بگرن، له ڕاگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تیش دووپات له‌وه كراوه، كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له‌باره‌ی ئه‌و پێشهاته نوێیه كرد و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌و كه‌سانه ده‌وه‌ستنه‌وه كه ئاراسته‌ی خۆپێشاندانی ئاشتیانه بۆ توندوتیژی و سووتاندنی باره‌گه‌كان ده‌گۆڕن، هاوكات لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یش له‌سه‌ر رووداوه‌كه پێكهاتووه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسن له‌و كاره گێره‌شێوێنیه‌دا بگیرێن و سزا بدرێن.
له دوای 2003ه‌وه پاشه‌كشه‌ی گه‌وره له‌لایه‌ن شیعه‌وه له هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كورد كراوه
كورد و شیعه پێشتر له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو زۆرترین سته‌میان لێكراوه و كۆمه‌ڵكوژ كراون، زۆربه‌ی سیاسییه‌كانی ئێسته‌ی شیعه‌یش پێشتر له شاخه‌كانی كوردستان بوون و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه خه‌باتیان دژی حكوومه‌تی به‌عس كردووه، به‌ر له ڕووخانی به‌عسیش به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی عێراقیان دامه‌زراند و پلان و ڕه‌نگڕێژییان بۆ دۆخی دوای ڕووخانی به‌عس ڕاگه‌یاند، پاشانیش به‌یه‌كه‌وه توانیان حكوومه‌ت و سیسته‌می سیاسی له عێراق دابڕێژنه‌وه و ده‌ستوورێكی نوێ بۆ عێراق بنووسه‌وه، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕینی 17 ساڵ به‌سه‌ر ڕووخانی به‌عس و حوكمی شیعه له به‌غدا، ورده ورده شیعه‌كان له هاوپه‌یمانییه‌كه پاشه‌كشه ده‌كه‌ن و دژ به خواسته‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه و زمانی هێز و چه‌ك به‌رانبه‌ر به كورد و كوردستان به‌كارده‌هێنن.