وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندن سێ بڕیاری ده‌ركرد، ئاشکرا کراوە کە ئەمساڵ پرۆگرامی خوێندن تەواو دەکرێت و هیچی لێ کەم ناکرێتەوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ی تشرینی یه‌كه‌م، له ڕاگه‌یانراوێكدا بورهان عه‌بدوڵا عادل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به وه‌كاله‌تدانراو له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاندووه، "پێویسته ئه‌مساڵ مامۆستایان به ته‌واوكردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن پابه‌ند بن و پرۆگرام كه‌م ناكرێته‌وه."
زیاتر هاتووه، "خوێندنی پرۆگرامه‌كان به‌گوێره‌ی ڕیزبه‌ندی ده‌بێت و به‌ش و به‌نده‌كان نابێت پاش و پێشیان پێ بكرێت، هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه وه‌رز و مانگانه و تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ، له هه‌مان ئه‌و واده‌یه‌دا به‌ڕێوه ده‌چن كه له ساڵنامه‌ی خوێندندا ئاماژه‌ی پێ كراوه."
ئه‌وه له‌كاتێكدایه ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 ڕۆژه پرۆسه‌ی خوێندن له شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌م به ته‌واو هاوكارییه‌كان و پاڵپشتی داراییه‌وه پشتیوانی له سه‌رخستنی پرۆسه‌كه ده‌كات.