بڕیاره سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆ ببێته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌دات و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر سووتانی دارسنه‌وبه‌ره‌كانی سلێمانیش گفتوگۆ ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و نووسراوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی سێشه‌م 20ی تشرینی یه‌كه‌م تێیدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، "سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆ ده‌بێته‌وه، له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێكه‌وه گفتوگۆ ده‌كات له‌وانه /ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵێوراوان بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵێوراوان بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگای سلێمانی."
ڕوون كراوه‌ته‌وه، "هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌نگ له‌سه‌ر پاڵێوراوان بۆ پۆستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سلێمانی ده‌درێت".
ئاماژه كراوه، له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌یشدا له‌باره‌ی سووتانی دارسنه‌وبه‌ره‌كانی سلێمانی گفتوگۆ ده‌كرێت.
زیاتر له مانگێكه سنه‌وبه‌ره‌كانی ڕێی تاسڵووجه - سلێمانی سووتێنراون و تا ئێسته هیچ لایه‌نێك خۆی به كه‌مته‌رخه‌م نازانێت له‌و ڕووداوه، ئه‌وانه‌شی ئه‌و كاره‌یان كردووه تا ئێسته به‌فه‌رمی نه‌گیراون جگه له چه‌ند كه‌سێكی كه‌م نه‌بێت.