بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌می داهاتوو گه‌وره‌ترین دیداری ئه‌ده‌بی براوه‌كانی خه‌ڵاتی نووسیار له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ی تشرینی یه‌كه‌م، ئالان په‌ری ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕاندنی خه‌ڵاتی نووسیار بۆ كتیبی یه‌كه‌م 2020، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "خه‌ڵاتی نووسیار بۆ كتێبی یه‌كه‌م 2020، ده‌نگی نوێی ئه‌ده‌بی كوردییه، دیداری كتێبی براوه‌كان له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی نووسه‌ره‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت. دواتریش نووسه‌ره‌كان واژوو له‌سه‌ر كتێبه‌كانیان ده‌كه‌ن."
زیاتر گوتی، "دیداره‌كه به پابه‌ندبوون به‌رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان و ڕه‌چاوكردنی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزییه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت. ڕۆژی پێنجشه‌م 23ی تشرینی یه‌كه‌م، سه‌عات چواری عه‌سر له شاری هه‌ولێر له كتێبخانه‌ی ئاشتی له بازاڕی داون تاون - نهۆمی دووه‌م، دوكانی F78، هاوكات سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی نووسیار له به‌رده‌ست ده‌بن."
بابه‌ته‌كان..
1. بواری شیعر/ "كۆمه‌ڵه شیعری (شقارته) براوه‌ی خه‌ڵاتی نووسیار بوو بۆ كتێبی یه‌كه‌م له بواری شیعردا. نه‌وره‌س محه‌مه‌د نووسه‌ری كۆمه‌ڵه شیعره‌كه بوو. نه‌وره‌س محه‌مه‌د: له دایكبووی شاری هه‌ولێره له ساڵی 1997. خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له زمانی كوردیدا. شیعره‌كانی خۆی له چه‌ندان ماڵپه‌ڕی شیعری و كولتووری بڵاو كردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به‌شداری زۆربه‌ی كۆڕی شیعری شاری هه‌ولێری كردووه"./
2. بواری ڕۆمان/ "ڕۆمانی (به‌ره‌و ڕێگه‌ی دره‌وشانه‌وه) براوه‌ی خه‌ڵاتی نووسیار بوو بۆ كتێبی یه‌كه‌م له بواری ڕۆماندا. كیاكسار ئه‌حمه‌د نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه بووه، كیاكسار ئه‌حمه‌د: له دایكبووی شاری سلێمانی له ساڵی 1986ه. چه‌ندان چیرۆكی گێڕانه‌وه‌ی له سایته كولتورییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه. كاری ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی به‌رنامه‌ی دیكیۆمێنتاری كردووه"./
3. براوه‌ی چیرۆك/ "كۆمه‌ڵه چیرۆكی (ژاوه‌ژاو) براوه‌ی خه‌ڵاتی نووسیار بوو بۆ كتێبی یه‌كه‌م له بواری چیرۆكدا و جێگر به‌ختیار نووسه‌ری كۆمه‌ڵه چیرۆكه‌كه بووه، جێگر به‌ختیار: له دایكبووی شارۆكه‌ی شه‌قڵاوه له ساڵی 1994، ئێسته نیشته‌جێی گوندی هرۆپ له شارۆكه‌ی ڕانیه‌یه. خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دیپلۆمه له بواری ئایتی. چیرۆكه‌كانی له زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕ و پاشكۆ كولتوورییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه"./
نووسیار خانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ئامانجی گه‌یاندنی ڕۆشنبیری و ئیشكردنه له‌سه‌ر به‌ده‌رخستنی ڕۆشنبیری و دیدی جیاواز، ئه‌مساڵ له چوارچێوه‌ی كاره‌كانیدا خولی یه‌كه‌می خه‌ڵاتی نووسیاری بۆ ساڵی 2020 به ناونیشانی (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان – ژه‌نه‌ڕاڵی پایز) سه‌رپێ خست و تێیدا به شێوازێكی سه‌رده‌مییانه سێ براوه‌ی هه‌ریه‌ك له بواره‌كانی شیعر، ڕۆمان، كۆمه‌ڵه چیرۆكی دیاری كرد. هاوكات له 15ی تشرینی یه‌كه‌م له ڕێوڕه‌سمێكدا كتێبی هه‌رسێ براوه‌كه به ئاماده‌بوونی نووسه‌ر و دادوه‌رانیان به چاپ گه‌یه‌نرا و خه‌ڵاتى نووسیاریان وەرگرت.