به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر گرتنی تۆمه‌تبارێك راده‌گه‌یه‌نێت كه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به و له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی هه‌ولێر ژنه‌كه‌ی كوشتووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدال ڕای گه‌یاندووه، له 10ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌عات پێنجی به‌یانی له بازگه‌ی (شێراوه)ی ڕێگه‌ی هه‌ولێر-كه‌ركووك دوای گومانكردن له‌سه‌رنشینێكی تاكسی، به‌ناوی "عامر حمادی" دانیشتووی به‌غدا گیراوه.
له بازگه‌ی شێراوه گیراوه
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایش هاتووه، ده‌ركه‌وت ناوبرا و له‌هه‌مان ڕۆژ سه‌عات 3:30ی به‌ره‌به‌یان هه‌ڵساوه به‌كوشتنی ژنه‌كه‌ی خۆی به‌ناوی (هێلین خالید مسته‌فا) له ناو هۆتێلێكی شاری ھه‌ولێر و هه‌وڵی ڕاكردنی دابوو.
هه‌روه‌ك دووپات كراوه‌ته‌وه كه دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گومانلێكراو ددانی به‌تاوانه‌كه‌ی دانا و تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه چوونه شوێنی رووداوه‌كه و ته‌رمی تاوانلێكراو له ناو ژووه‌كه‌یاندا دۆزرایه‌وه، تاوانبار برایه به‌رده‌م دادوه‌ری لێكوڵینه‌وه و به ماده‌ی 406 یاسای سزادانی عێراقی به‌ند كرا.