وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی كرد كه له شارۆكه‌ی به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجام درابوو و رای گه‌یاند، ئه‌و تاوانه میلیشیاكانی ئێران له عێراق ئه‌نجامیان داوه، بۆیه زۆر گرنگه پێشیان پێ بگیرێت.
پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ناوی گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مۆرگان ئۆرتیگاس بڵاو كراوه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، ئه‌و تاوانه‌ی له شارۆكه‌ی به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رووی داوه و هه‌شت تێیدا بوونه قوربانی، دوای ئه‌وه دێت كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێسته میلیشیاكانی سه‌ربه ئێران، باره‌گای حزبێكی كوردی‌یان ئاگر تێبه‌ر دا.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی له به‌له‌دیش رووی دا و هه‌شت كه‌ش كوژران، هه‌ر میلیشیاكانی ئێرانن ئه‌نجامیان داوه. بۆیه گرنگه به‌غدا كۆنترۆڵی ئه‌و میلیشیایانه بكات كه له ئێرانه‌وه پشتگیریی ده‌كرێن.
ئه‌وه‌شی گوتووه كه میلیشیاكانی سه‌ربه ئێران ده‌یانه‌وێ عێراق به‌ره‌و توندوتیژیی تایه‌فی پاڵ بنێن. بۆیه ده‌بێ پێشیان پێ بگیرێت.
له تاوانه‌كه‌ی شارۆكه‌ی به‌له‌د، هه‌شت كه‌س هاتنه رفاندن و دواتر هاتنه كوشتن. به‌دوایدا دوێنێ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی سه‌ردانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی كرد و رای گه‌یاند، تیرۆر به هیچ وێنه و جۆرێك له عێراق سه‌رهه‌ڵناداته‌وه.