كوردستان كاره‌با ده‌داته‌ كه‌ركووك و مووسڵ

:: PM:04:24:19/10/2020 ‌
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كردووه‌، "به‌هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی یه‌كه‌كانی كاره‌با و زیادكردنی بڕی گازی سروشتی، ئێسته‌ 260 مێگاوات كاره‌با ده‌ده‌نه‌ پارێزگای مووسڵ و 56 مێگاواتیش ده‌ده‌ن پارێزگای كه‌ركووك.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ی تشرینی یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا رای گه‌یاندووه‌، "به‌هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی یه‌كه‌كانی كاره‌با و زیادكردنی بڕی گازی سروشتی و كارپێكردنی وێستگه‌ی هه‌ڵمی خه‌بات، توانراوه‌ 843 مێگاوات كاره‌با بخرێته‌ ناو تۆڕی كاره‌بای هه‌رێمه‌وه‌.

ئاماژه‌ دراوه‌، "ئێسته‌ 260 مێگاوات كاره‌با ده‌درێته‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا و 56 مێگاواتیش ده‌درێته‌ پارێزگای كه‌ركووك، بۆیه‌ ئێسته‌ ده‌توانین بڕی 21 سه‌عات كاره‌با بده‌ینه‌ هاووڵاتییان".

له‌ كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌ك وێستگه‌ى نوێى كاره‌با خرانه‌ گه‌ڕ، به‌و پێیه‌ گرنگییه‌كى زۆر به‌ دۆخى كاره‌با له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌درێ و سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستانیش ڕۆژى پێنجى ئۆكتۆبه‌ر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕاى گه‌یاند، ئێسته‌ 21 سه‌عات كاره‌با هه‌یه‌. 

كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ سێکتەری کارەبا /سیستەمی بەستنی پێوەری زیرەكى بۆ تۆڕی نیشتمانی کارەبا بەردەوامە و تا ئێسته‌ 300 ھەزار پێوەر لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان بەستراوە، 413 پڕۆژەی کارەبا و وێستگە دروستکراون و بەشێکیشیان لە جبیبەجێ کردندان بە گوژمەی 17 ملیار و 220 ملیۆن دۆلار، تەرخانکردنی 200 ملیۆن دۆلار بۆ چاکسازی لە وێستگەی کارەبای دووکان و دەربەندیخان و بازیان و چەند وێستگەیەکی تر، دروستکردنی وێستگەی کارەبای شێروان مەزن و وێستگەی 300 مێگاواتی ھەڵمی خەبات و کەسنەزان و ئازادی نوێ و ڕووناکی/.


وشە - محەمەد میران