ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕی بۆرسه‌ی دراو له توركیا به دوو هۆكار جارێكی تر نرخی لیره‌ی توركی 27 لیره له كۆی گشتی نرخه‌كه‌ی به‌راورد به ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو به‌رزبوویه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ی تشرینی یه‌كه‌م، موراد سوڵتان له بۆرسه‌ی باكوری توركیا له ویلایه‌تی ترابزۆن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دۆلاری ئه‌مه‌ریكا نرخی به‌رانبه‌ر لیره به‌رزبوویه‌وه، 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 784 لیره‌ی توركی له بۆڕسه‌كانی توركیا ئاڵوگۆڕی پێ ده‌كرێت، له بازاڕی ئازادیشدا تا 790 لیره نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه و مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه.
زیاتر گوتی، به‌رزبوونه‌وه‌كه به‌هۆی دوو هۆكاره یه‌كه‌م، له ده‌ریای ڕه‌ش گازی زیاتر دۆزراه‌یه‌وه و سه‌رۆكی توركیا ڕای گه‌یاند، كه سوودی بۆ ئابووری وڵاته‌كه‌مان ده‌بێت، هه‌روه‌ها هۆكاری دووه‌م، ئه‌مڕۆ به‌بڕیارێك بانكی ناوەندی توركیا ڕێژەی سووی كەم كردەوە، ئەمەیش وای كردووە بەهای لیرە زیاتر بەرز ببێتەوە.
پێویسته بگوترێت كه دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی لیره له‌ژێر كاریگه‌ریی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جۆراوجۆر له لایه‌ك و سیاسه‌ته‌كانی ناوخۆ له‌لایه‌كی تر بووه، ئه‌م دابه‌زینه‌یش چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وامه، بۆیه گومان ده‌كرێت حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته په‌نای بردبێته‌به‌ر چاپكردنی پاره له ناوخۆی وڵات.