په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی به‌غدا كه كورسی كورد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان به‌كارده‌هێنن و دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێده‌كه‌ن، له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و سووتاندنی ئاڵای كوردستانیش له به‌غدا هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌نواند.
ڕۆژی شه‌موو 17ی ئۆكتۆبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا و ئاڵای پارتی و كوردستانیان سووتاند، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه و به‌شێكی زۆری حزبه‌كان له ناوخۆی هه‌رێم و پارچه‌كانی تری كوردستان سه‌ركۆنه‌یان كرد، به‌ڵام چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد كه هه‌موو كارێكیان بووه به به‌رگری كردن له حكوومه‌تی عێراق، هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌نواند.
ڕێبوار بابكه‌یی، په‌رله‌مانتاری كوردستان پێی وایه، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه به‌ناوی كورده‌وه بوونه‌ته گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، به‌جۆرێك كورسی كوردیان داگیركردووه و دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی پێ ده‌كه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه به‌ناوی كورده‌وه بوونه‌ته گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست
ئه‌و بۆ "وشه" گوتی، تا ئێسته هیچ عه‌ره‌بێكی شۆڤێنی ئیراده‌یه‌كی نه‌بووه كه بڵێت با حكوومه‌تی عێراق هێرش بكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه داوایان كرد به‌غدا هێرش بكاته سه‌ر كوردستان، "كاتی خۆیشی له حكوومه‌ته‌كه‌ی نووری مالیكی داوای بڕینی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمیان كرد".
بابكه‌یی روونی كرده‌وه كه ئه‌وان له‌كاتی موشه‌كبارانكردنی هه‌ولێریش له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوو، ئیتر چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی كوردانه‌یان لێناكرێت. هه‌روه‌ك سه‌رسووڕمانی خۆی له‌وه نیشاندا كه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ئۆپۆزسیۆنی به‌غدان، به‌ڵام تا ئێسته بچووكترین ڕه‌خنه‌یان له كابینه‌كه‌ی كازمی نه‌گرتووه، له‌كاتێكدا به سه‌تان ملیار دۆلار به هه‌ده‌ر دراوه، به‌ڵام ئه‌وان له په‌رله‌مانی عێراق ڕاپۆرتێكیان نه‌خوێنده‌وه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی دا كه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم چاكسازی به‌كرده‌وه و خانه‌نشینی نایاسایی پله‌باڵاكانی بڕی، به‌ڵام له به‌غدا شتێكی نه‌بووه، چاكسازی تا ئێسته له درووشمه‌وه نه‌بووه‌ته كردار، له هه‌رێم كاره‌با 21 سه‌عاته، له عێراق 12 سه‌عاته و كه‌متریش، له زۆر ڕووه‌وه هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا پێشكه‌وتووتره، ئه‌وه‌ش هه‌موو كه‌سێك هه‌ستی پێ ده‌كات.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا