كریستیان بروس له كتێبی زنجیره‌ی مه‌رگ و به‌رگری له ئه‌مه‌ریكا و داهاتووی جه‌نگی ته‌كنه‌لجیای پێشكه‌وتوو دووپات له‌وه‌ده‌كاته‌وه، كه له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی سێیه‌می جیهان، ئه‌مه‌ریكا تووشی شكستێكی گه‌وره ده‌بێت و كۆتایی هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر جیهان له‌ناو ده‌چێت.
له
كتێبه‌كه هاتووه، لۆرد ئیشه‌ر له 1908 نامه‌یه‌كی بۆ ئه‌ڵمانه‌كان نارد و دووپاتی كرده‌وه، كه ئێسته ئه‌وروپا هه‌ر له كێبه‌ركێی و ململانێدا نییه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات، به‌ڵكو مه‌ترسییه گه‌وره‌كه له ڕۆژئاوایه، چونكه ئه‌مه‌ریكا به هزر و زانست خه‌ریكه پێش هه‌مووان ده‌كه‌وێته‌وه و به‌وهۆیه‌وه‌یش هه‌ژموونمان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، له‌و كاته به‌ریتانیا زلهێزترین ده‌وڵه‌تی جیهان بوو و هه‌ژموونی به‌سه‌ر ته‌واوی جیهان سه‌پاندبوو، دوای چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك ئیتر ئه‌و پێشبینییه‌ی لۆرد ئیشر هاته دی و پێشه‌نگایه‌تی جیهان له به‌ریتانیا وه‌رگیرایه‌وه و كه‌وته ده‌ست ئه‌مه‌ریكا، نهێنییه‌كه‌یش زلهێزی ئه‌مه‌ریكا نه‌بوو، به‌ڵكو پێشڤه‌چوونی خێرایی بوو له ڕووی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا و داهێنانه‌وه، ئێسته به نزیكه‌یی چین بووه‌ته ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مه‌ریكایش بووه‌ته به‌ریتانیای پێشوو، به‌جۆرێك كه خێرایی پێشكه‌وتنی چین هێنده زۆر و به‌هێزه كه ئه‌مه‌ریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك فریای ناكه‌وێ و هه‌رچه‌ند هه‌نگاویش ده‌نێ، ناتوانێ پاشه‌كشه به چین بكات.
جاران ڕووسیا ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ی گرتبوو كه هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام له‌لایه‌ن تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكاوه، ئێسته چین ئه‌و شوێنه‌ی به ڕووسیا له‌ق كردووه و گه‌وره‌ترین و مه‌زنترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، بابه‌ته‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی بیری لێ ده‌كرێته‌وه، سوپا و توانای سه‌ربازی هه‌ردوو وڵات به‌راوردی یه‌كتر ده‌كرێ، هه‌ڵه‌یه. مه‌ترسییه ڕاسته‌قینه‌كه بریتییه له زانست و ته‌كنه‌لۆجیا، هه‌ر كۆمه‌ڵگه و وڵاتێك زۆرترین زانای تێدا بێ، پرۆسه‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا و زانست و داهێنان تێیدا زۆر خێرا بێ، ئه‌و ده‌بێته زلهێزترین وڵاتی جیهان، واته هه‌موو بابه‌ته‌كه پێوه‌سته به په‌ره‌پێدان و وه‌به‌رهێنانكردن له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی مرۆیی و توانای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كان، نه‌ك هێز و بازووی سه‌ربازه‌كانیان.
ته‌كنه‌لۆجیا و زانست پێوه‌ری پێشكه‌وتن و داگیركردنی جیهانن، نه‌ك سوپای زل و به‌هێز
كریستیان بروس پێشتر ڕاوێژكاری جۆن ماكین بووه و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان بووه له ئه‌نجوومه‌نی پیران و زۆر ڕاپۆرتی وردی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكای به‌رده‌ست كه‌وتووه و ئاگه‌داری ورده‌كاری ململانێكانه و له كتێبه‌كه‌ی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه حكوومه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا به گشتی و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا په‌راوێزی چینیان كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی وردترین زانیاری له‌باره‌ی پێشڤه‌چوونه‌كانی چین له بواری ئینته‌رنێت و بۆشایی ئاسمان و تۆڕه‌كانی پێوه‌ندی و به ئه‌لیكترۆنی حكوومه‌ت و دامه‌زراوه و كۆمپانیاكان خراوه‌ته به‌رده‌ستی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه و هۆشداری دراوه له‌و شه‌پۆله خێراییه‌ی پێشڤه‌چوونی چین.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌و بڕوایه‌دابوون هه‌موو شتێك له ژێر سه‌ری مۆسكۆوه‌یه و له ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوو هه‌میشه بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌می چین شیوعییه و له هه‌ناوی مۆسكۆ له دایكبووه، بۆیه مۆسكۆ گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه، به‌ڵام بێ ئاگان له‌وه‌ی كه چین زۆر له پێش ڕووسیایشی داوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام به خێراییه‌ك كه له ده‌ره‌وه‌ی خه‌یاڵ و پێشبینی مرۆڤه‌وه، بۆ پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت و نایه‌وێ به هیچ شێوه‌یه‌كیش به‌ریه‌ككه‌وتنی جه‌نگی له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێك به گشتی و ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی هه‌بێت، به‌ڵكوو ئه‌وان مه‌به‌ستیانه ته‌نیا له ڕێی پێشكه‌وتنی زانست و ئابووری ده‌ست به‌سه‌ر جیهان بگرن و كۆتایی به هه‌ژموونی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بهێنن.
ئه‌مه‌ریكا هه‌رچه‌نده به وڵاتی داهێنان و پێشڤه‌چوونه‌كان داده‌نرێ، به‌ڵام له ململانێی ته‌كنه‌لۆجیاوه ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه ناتوانێ پێشه‌نگی جیهان بێ و چین شوێنی ئه‌می گرتووه‌ته‌وه، واته ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر له هه‌موو بوارێكدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا بێ، ئه‌وا له شۆڕشی زانیاری و ته‌كنه‌لۆجیا چین براوه‌ی یه‌كه‌م بووه، كه ئه‌مه‌یش پێوه‌سته به داهاتووی هه‌موو بواره‌كانی تری ژیانه‌وه.
چین جیهانی كۆنتڕۆڵ كردووه و جه‌نگی سێیه‌می جیهانیش دروست بێ، ئه‌و براوه ده‌بێ و ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته مێژوو
له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو نووسه‌ری كتێبه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌وه‌نده‌ی ئاگه‌دار بوو كه فه‌رمانگه‌ی ئه‌ندازیاری و ته‌كنه‌لۆجیای پنتاگۆن به‌رده‌وام داوای بودجه‌ی كردووه، بۆ به‌هێزكردنی ته‌كنه‌لۆجیای جه‌نگ و به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی پێشكه‌وتوو و نوێ و جیاوازتر، به‌ڵام زۆرێك له پرۆژه‌كانیان پاره‌دار نه‌كراوه، به‌ڵام گه‌ر سه‌یری پێشڤه‌چوونی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی ڕووسیا و چین بكه‌ین، ئه‌وا زۆرترین بودجه بۆ ئه‌و بواره ته‌رخان كراوه و مۆسكۆ و په‌كین به به‌رده‌وامی چه‌كی تازه و نوێ نمایش ده‌كه‌ن، له رووی ته‌كنه‌لۆجیاوه به گشتی و ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی به تایبه‌تی، هه‌نگاوی یه‌كجار گه‌وره‌یان هاوێشتووه و به ته‌واوی به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا زاڵبوون، به‌وهۆیه‌وه له ئه‌گه‌ری ڕوودانی جه‌نگی سێیه‌می جیهان، ئه‌وا بێ دوودڵی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی پێ دێ و به ته‌واوی وێران ده‌بێت.