بەهۆی پاشماوەی داعش تەقینەوەیەك لە مەخموور ڕووی دا

:: PM:12:29:20/10/2020 ‌

لە سنووری شارۆكەی مەخموور، تەقینەوەیەك ڕووی دا و چوار كەس گیانیان لە دەست دا، بەرپرسێكی سنوورەکەش دەڵێ، پاشماوەكانی داعش هەمیشە مەترسین بۆ دانیشتووانی سنوورەكە.

ئەمڕۆ سێشەم 20ـی تشرینی یەكەم، عەبدولكەریم خەسرۆ جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی گوندەكانی شارۆكەی مەخموور بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەداخەوە ئەمڕۆ تەقینەوەیەك ڕووی دا و پێنج كورد بوونە قوربانی.

لە سنووری شارەدێی قەراجی سەر بە شارۆكەی مەخموور تەقیوەتەوە 
ڕوونی كردەوە، تەقینەوەكە بۆمبێكی چێنراو بووە بە ئۆتۆمبیلێكی مەدەنیدا لە سنووری شارەدێی قەراجی سەر بە شارۆكەی مەخموور تەقیوەتەوە، سێ‌ برا و باوكیان گیانیان لە دەست داوە و كەسێكی تریش بە سەختی بریندار بووە.

باسی لەوەیش كرد، ئێستە تیمێك لە هەواڵگری فیرقەی پێنج سوپای عێراق  لەو شوێنەن و لێكۆڵینەوە دەستی پێ‌ كردووە، ئەو گوندانەی ئەو سنوورەیش تا ئێستە پاك نەكراونەتەوە هەمیشە مەترسین بۆ هاووڵاتییان.


 



وشە - رامیار جەواد