مردن بە كۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 10366 حاڵەت

:: PM:03:52:20/10/2020 ‌

ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا گەیشتووەتە سەرووی 40 ملیۆن 735 هەزار حاڵەت و مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 124 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی راگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوو، 3920 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە.
تووشبوون گەیشتووەتە 434598 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو لە تاقیگە تایبەتەكان بە كۆرۆنا لە عێراق، 20760 پشكنین ئەنجام دراوە، 3920 حاڵەتی تووشبوونی نوێ تۆمار كراوە، 1303 حاڵەت لە بەغدا و 128 لە نەجەف و 260 لە سلێمانی و 305 لە هەولێر و 445 لە دهۆك و 23 لە كەربەلا و 131 لە كەركووك و 241 لە واست و 190 لە بەسڕە و 155 لە میسان و 124 لە بابل و 57 لە دیوانییە و 39 لە ئەنبار و 153 لە نەینەوا و 53 لە سەڵاحەدین و 41 لە موسەنا و 172 لە دیالە و 100 لە زیقاڕ.

هەر ئەمڕۆ 2602 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، لەوانە 898 لە بەغدا و 119 لە هەولێر و 68 لە سلێمانی و 88 لە كەركووك و 166 لە دهۆك، جیا لە تۆماركردنی 49 حاڵەتی مردن،  13 لە سلێمانی و شەش لە هەولێر و پێنج لە دهۆك و چوار لە كەركووك، كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتە 434598 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 366134 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 10366 حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل