مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕای گه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ناخۆشی و ته‌نگژانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم تووشی بووه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ماندا به‌رده‌وام بین له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ی ئۆكتۆبه‌ر، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێی جووتسایدی رووڤیا- گۆپاڵ (هه‌ولێر- دهۆك)ی كرده‌وه. ئه‌م ڕێگه‌یه یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیجییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری ڕێگه‌وبان و ئاسانكارییه‌كی زۆر بۆ هاتوچۆی نێوان هه‌ولێر و دهۆك ده‌كات.
درێژی ڕێگاكه 22 كیلۆمه‌تری جووتسایده (سێ هێلی هاتن و سێ هێڵی چوون) له‌گه‌ڵ شه‌ش ئۆڤه‌رپاس و پردێك و سێ كیلۆمه‌تری هاتوچۆی خێرا.
پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر ئاستێكی زۆر باشی جیهانی درووستكراوه
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، ئه‌وه‌ی زیاتر له ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژانه‌دا خۆشحاڵم ده‌كات، ئه‌وه‌یه ھه‌موویان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی ناوخۆیی و به كواڵێتی به‌رز و ستانداری جیهانیی جێبه‌جێ ده‌كرێن.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌م پڕۆژه‌یه له كابینه‌ی پێشووه‌وه به‌ردی بناغه‌ی بۆ دانرا، به‌ڵام ته‌واو نه‌كرا. بۆیه له‌م كابینه‌یه‌دا بڕیارماندا ئه‌م پڕۆژه گرنگ و ستراتیجییه ته‌واو بكه‌ین و خۆشبه‌ختانه به‌ر له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ته‌واو كرا.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، وه‌ك دیاره پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر ئاستێكی زۆر باشی جیهانی درووستكراوه، ئه‌وه‌ی له هه‌موو شتێك زیاتر من دڵخۆش ده‌كات، چه‌ندان پڕۆژه له كوردستان جێبه‌جێده‌كرێن، هه‌موویان كۆمپانیای كوردستانین، له دهۆك و هه‌ولێر و راپه‌ڕین و سلێمانی، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ئه‌م پڕۆژه ستراتیجییانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، هه‌موویان كوردستانین، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشییه‌كی مه‌زنه، چونكه به توانای كوردستانی و ئه‌ندازیاریی كوردستانی و كه‌ره‌سته‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره جێبه‌جێ ده‌كرێن. ئه‌مه‌ش مایه‌ی دڵخۆشی ئێمه‌یه، چونكه هه‌لی كار بۆ گه‌نج و هاووڵاتییانی ئێمه زیاتر ده‌ڕه‌خسێنن".
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌م پڕۆژه ستراتیجییانه زۆر پێویستن بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان، به‌تایبه‌تی دروستكردنی رێگه‌وبان و پرد، وه‌كو بنه‌مایه‌كی گرنگ بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری كوردستان، كه به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌م رێگه‌یه ته‌نیا هاریكاری هاووڵاتییان ناكات بۆ هاتوچۆ، به‌ڵكو ئاسانكارییش بۆ جووڵه‌ی بازرگانی
" ئه‌م رێگه‌یه ته‌نیا هاریكاری هاووڵاتییان ناكات بۆ هاتوچۆ، به‌ڵكو ئاسانكارییش بۆ جووڵه‌ی بازرگانی و به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌ی پارێزگاكانی كوردستان ده‌كات، ئه‌مڕۆ له‌نێوان دهۆك و هه‌ولێر و سبه‌ینێش له‌نێوان هه‌ولێر و پارێزگاكانی تردا، چه‌ندان پڕۆژه‌ی تریش هه‌ن بۆ دروستكردنی رێگه‌ی نێوان شاره‌كان و ئیداره‌ی تری كوردستان. هیوادارین ئه‌وانیش له كاتێكی زوودا ته‌واو بكرێن و خه‌ڵك سوودیان لێوه‌ربگرێت. راسته ئه‌و رێگه‌یه ئاسانكاری بۆ هاتوچۆ ده‌كات، به‌ڵام داواكارم به باشترین شێوه سوودی لێوه‌ربگرین. به‌داخه‌وه هه‌موو ساڵێك ده‌بینین سه‌تان كه‌س به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆ ده‌بنه قوربانی و بریندار ده‌بن و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هیوادارم رێنوێنییه‌كانی هاتوچۆ له‌به‌رچاو بگرن و به باشترین شێوه سوود له‌و رێگایانه وه‌ربگرن، وا نه‌كه‌ن خوا نه‌كا بۆ ئه‌وه‌ی زووتر بگه‌نه شوێنی خۆتان، خێرا لێ بخوڕن و تووشی رووداوێكی ناخۆش و كاره‌سات بن" مه‌سروور بارزانی وای گوت.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ناخۆشی و ته‌نگژانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم تووشی بووه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ماندا به‌رده‌وام بین له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری، هه‌ندێكجار پرسیاری مووچه زۆر دێته پێش و خه‌ڵكێك هه‌یه ده‌پرسن حكوومه‌ت چۆن ده‌بێت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بكات، به‌ڵام مووچه له‌كاتی خۆی دابه‌ش ناكات؟ حه‌ز ده‌كه‌م وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه؛ حكوومه‌ت هه‌رچییه‌كی پێ بكرێت بۆ دابینكردنی مووچه‌ی هاووڵاتییان، كه‌مته‌رخه‌می ناكات و نه‌یكردووه. داهاتی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌مبووه‌ته‌وه، پێشتریش چه‌ندین جار ئاماژه‌م پێكردووه، كه په‌تای كۆرۆنا، داڕمانی ئابووری جیهانی، كاریگه‌رییه‌كی زۆر نه‌رێنییان خستووه‌ته سه‌ر ئابووری هه‌رێمی كوردستان. حكوومه‌تی هه‌رێم ئێسته خه‌رجییه‌كانی خۆی بۆ كه‌مترین ئاست كه‌مكردووه‌ته‌وه، له هه‌مانكاتدا هه‌وڵیدا، داهاتی ناوخۆ زیاتر بكات.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه هاووڵاتییانی ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن، حكوومه‌ت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییان بۆ جێبه‌جێ بكات، خزمه‌تكردن به‌س دابه‌شكردنی مووچه نییه، خه‌ڵك داوای ئاو، كاره‌با، نه‌خۆشخانه و قوتابخانه ده‌كات، خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان هه‌موو كه‌رته‌كان ده‌گرێته‌وه، جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ش دیسان بۆ خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتییانه، هه‌موو هاووڵاتییانی كوردستانیش مووچه‌خۆر نین، ئه‌وانی تریش هه‌ن و مافی خۆیانه له پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت سوودمه‌ند بن.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها داوای له هاووڵاتییان كرد كه ”خۆیان بپارێزن، چونكه له رۆژانی رابردوودا رێژه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر زیاتر بووه و ته‌نیا رێگه‌ش ئه‌وه‌یه، خه‌ڵك خۆی خۆی بپارێزێت، خۆپاراستن تاكه رێگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م كه‌سوكاری خۆمان بپارێزین، هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه به‌ره‌و بارودۆخێكی ئاسایی بگه‌ڕێته‌وه، ته‌نانه‌ت له بواری ئابووریش ده‌ستكه‌وتی زیاتر به‌ده‌ستبهێنرێت".