ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له عێراق و ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاریان كردووه و خزمه‌تی زۆریان پێشكه‌شی ئه‌مه‌ریكا و سوپا كردووه، ئێسته‌یش ژیانیان له ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیدایه و داواكارن كه ئه‌مه‌ریكا وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌ریان بگرێ، به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپه‌وه ده‌رگه‌ی ئه‌مه‌ریكایان به‌ڕوودا داخراوه و په‌راوێزخراون.
ڕۆژنامه‌كه چیرۆكی هنادی حه‌یده‌ری بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی سوپاس و ڕێزلێنانی سوپای ئه‌مه‌ریكان، به‌هۆی ده‌سته‌به‌ركردنی شوێن و خۆراك و پێویستی بۆ سه‌ربازانی سوپای ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نجامدانی كاری وه‌رگێڕان له عێراق، دواتر به‌هۆی هه‌ڕه‌شه لێكردنیان عێراقیان جێهێشتووه و حه‌یده‌ری ئێسته له خانووێكی شاری دنفه‌ری ویلایه‌تی كۆلۆراد ده‌ژی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڤیزای په‌نابه‌ری بۆ ماڵباته‌كه‌ی وه‌رگرتووه، تا كۆچ به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ماڵباته‌كه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گیریان خواردووه و له‌گه‌ڵ ژیان كه‌وتوونه‌ته جه‌نگه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پێویستی ژیان بۆ منداڵه‌كانی ده‌سته‌به‌ر بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره له‌لایه‌ن نه‌یارانی ئه‌مه‌ریكاوه.
هنادی حه‌یده‌ری بۆ ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، ده‌مانه‌وێ ته‌نیا وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی به‌دوای ژیانی خۆمانه‌وه بین و به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كه‌م بژین، لۆمه‌ی هیچ به‌رپرس و حكوومه‌تێك ناكه‌م، بۆ دواكه‌وتنی هاتنی ماڵباته‌كه‌م، به‌ڵام ده‌مه‌وێ دووپات له‌وه بكه‌مه‌وه، كه هۆی هه‌وڵدانی ماڵباته‌كه‌م بۆ ئه‌مه‌ریكا، بۆ كێشه و ناكۆكییه‌كان له عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه و ژیانمان له‌وێ سه‌لامه‌ت و پارێزراو نابێت.
ئێسته ئه‌و له شوێنێكی زۆر خراپ ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، كه به‌هۆی هاوكاریمان بۆ سوپای ئه‌مه‌ریكا ئێسته بێكار و شوێن و بێ نیشتمان ماوینه‌ته‌وه، له عێراق ناتوانین بژین و له ئه‌مه‌ریكایش هاوكاری ناكرێین.
تره‌مپ ڕێگری له هاتنیان بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌كا و له وڵاتی خۆیشیان ژیانیان له مه‌ترسیدایه
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی تره‌مپ چوار هه‌زار شوێنی بۆ په‌نابه‌رانی عێراقی ده‌سته‌به‌ر كرد، كه هاوكاری سوپای ئه‌مه‌ریكایان كردووه، به‌ڵام ئه‌مه ڕێژه‌یه‌كی كه‌مه و زۆرێكیان تا ئێسته‌یش له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كانیان شاد نه‌بوونه‌ته‌وه و خۆیان له ئه‌مه‌ریكا و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانیان له عێراق گیریان خواردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نموونه‌ی وه‌ك هنادی حه‌یده‌ری زۆرن كه ماڵباته‌كه‌ی ڤیزای په‌نابه‌ریشیان پێدراوه، به‌ڵام ڕێگه‌نادرێ بێنه ناو خاكی ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌مه‌یش هه‌مووانی تووڕه و نیگه‌ران كردووه.
حكوومه‌تی تره‌مپ له كۆی ئه‌و هه‌موو هاووڵاتییه‌ی عێراق كه كاریان له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مه‌ریكا كردووه ته‌نیا 161 كه‌س واته 4%ی قبووڵكردوون و هاوكارییان ده‌كات، كه ئه‌مه‌یش كه‌مترین ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خزمه‌تی ئه‌مه‌ریكا و سوپاكه‌یان كردووه.
هه‌رچه‌نده به‌شێك له به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا بیانوو بۆ ئه‌و كاره ده‌هێننه‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، چه‌ند مانگێكه هاتنی په‌نابه‌ران وه‌ستێنراوه و ئه‌وانه‌ی ڤیزایشیان پێ دراوه، ڕێ نادرێ بێنه ئه‌مه‌ریكاوه، به‌ڵام به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ، تا زۆرترین په‌نابه‌ر وه‌ربگرن، كه پێشتر له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مه‌ریكا كاریان كردووه.
ئه‌فسه‌ران هۆشداری ده‌ده‌ن، ئه‌م كاره وا ده‌كات له داهاتوو كه‌س هاوكاری سوپای ئه‌مه‌ریكا نه‌كات
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه تره‌مپ نه‌ك هه‌ر هاوكارانی سوپای ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو له چاره‌كی چواره‌می ئه‌مساڵ بڕیاریداوه كه ئه‌و كه‌سانه‌یشی به‌هۆی جیاوازی ئاینی و هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپه توندڕۆكانه‌وه ناچارن وڵات و زێدی خۆیان جێ بهێڵن، ژماره‌یان زۆر كه‌م كراوه‌ته‌وه، پێشتر بڕیاردرا بوو بۆ ئه‌مساڵ پێنج هه‌زار كه‌سیان وه‌ربگیرێن و شوێن و كاره‌كانیان ته‌واو كراوه و قبووڵكراون، به‌ڵام ئێسته شوێنی چوار هه‌زارو 859 كه‌سیان چۆڵه و ڕێ نه‌دراوه بێنه ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی دوا بڕیاری تره‌مپه‌وه‌یه كه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وانه‌ی ڤیزایشیان پێ دراوه، نابێ ڕێ به هاتنیان بۆ ئه‌مه‌ریكا بدرێت، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه و بۆ پاراستنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ به ته‌واوی حه‌یده‌ری بێ ئومێد كردووه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه چیتر هیوای به‌وه نه‌مێنێت كه به ماڵباته‌كه‌ی شاد ده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌نده له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی زۆر هه‌یه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ و ئاسانكاری بۆ هاتنی هاوكارانی سوپا و ئه‌وانه‌ی كه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له ئه‌نجامی جیاوازی دینییه‌وه ناچارن وڵاته‌كه‌یان جێ بهێڵن، به‌ڵام تا ئێسته هه‌وڵه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و دۆخه‌كه وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانی ئێسته و پێشووی سوپای ئه‌مه‌ریكا هۆشداری له‌م كاره ده‌ده‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ترسی زۆریان هه‌یه كه وه‌رنه‌گرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خزمه‌تی سوپای ئه‌مه‌ریكایان كردووه، بێمتمانه‌یی له نێو خه‌ڵكی وڵاتانی تری دنیا دروست بكات و له ململانێ و جه‌نگه‌كانی داهاتوو هیچ كه‌س ئاماده نه‌بێ، هاوكاری سوپای ئه‌مه‌ریكا بكات، چونكه له ئه‌نجامی هاوكاری سوپا ژیان ده‌كه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌وه،به‌ڵام حكوومه‌ت نه وه‌ریان ده‌گرێ و نه‌هیچ هاوكارییه‌كیان ده‌كات.