كاتی هیه‌رس له ماڵپه‌ڕی "
مسیۆن نێتوۆرك نیوز" بابه‌تێكی له‌باره‌ی داهاتووی عێراق و چاره‌نووسی پێكهاته‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه عێراق به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و ئاڵۆزییه‌كی زۆر گه‌وره ده‌چێ و میلیشیاكان ده‌وڵه‌تیان له نێو ده‌وڵه‌ت دروست كردووه و به‌سه‌ر هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ژیان زاڵن و حكوومه‌ت ناتوانێ ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا و به‌رده‌وامی تاوانی كوشتن و بڕین و ڕفاندن له‌و ناوچانه‌ی كه پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه جیاوازه‌كانی تێدایه، هه‌مووانی له بوونی عێراق به ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی و دوور له ده‌مارگیری بێ هیوا كردووه و كه‌س به نیازی دروستبوونی حكوومه‌ت و سیسته‌مێكی له‌مجۆره نییه و ئه‌وه‌ی له گوتاریش دووپاتی لێ ده‌كرێته‌وه، ته‌نیا قسه‌یه و له‌واقیعدا هیچ بوونی نییه.
كۆماری ئیسلامی ئێران گرووپه میلیشیاكانی وه‌ك ژه‌هرێك كردووه‌ته گه‌رووی عێراقه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك عێراق ناتوانێ له‌م دۆخه ڕزگاری ببێت، وه‌كچۆن له لبنان حزبوڵا ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه و یه‌كه‌م و دوا بڕیار هه‌ر لای ئه‌وانه، به‌هه‌مانشێوه عێراقیش به‌ره‌و هه‌مان چاره‌نووس هه‌نگاو ده‌نێت.
میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران خه‌ریكی دروستكردنی ده‌وڵه‌تن له‌ناو ده‌وڵه‌ت و زۆر به به‌هێزیش بناغه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان پته‌و و به‌هێز ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت به خێرایی هه‌نگاویان له دژ نه‌نێت، ئه‌وا له داهاتوویه‌تی زۆر نزیك حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه شه‌رعی و ده‌ستوورییه‌كان هیچ بوونیان نامێنێت و وه‌ك په‌یكه‌رێكی بێ گیانیان لێ دێ، میلیشیاكان به ته‌واوی هه‌ژموون به‌سه‌ر عێراق ده‌سه‌پێنن و دواجاریش عێراق ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی ژێر ده‌سته‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و شتێك به ناوی عێراقی سه‌ربه‌خۆ بوونی نامێنێ و چیتر جیاوازیش له نێوان عێراق و ئێران نابێت.
حكوومه‌ت توانای به‌سه‌ریان نییه و مه‌رج بۆ ئه‌مه‌ریكا داده‌نێن و دانوستاندن ده‌كه‌ن
له ڕۆژانی ڕابردوو میلیشیاكان ئاگریان له باره‌گه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا به‌ردا و حكوومه‌ت توانی چی‌یان به‌رانبه‌ر بكات، له كاتێكدا به فه‌رمی ئاڵای حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر باره‌گه‌كه هه‌ڵكرا، كه ئه‌مه‌یش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه میلیشیاكان ئه‌نجامده‌ری ئه‌و كاره‌ن، به‌ڵام حكوومه‌ت بێده‌نگه و ته‌نیا ڕێوشوێن و هه‌ڵوێستی شه‌رمنانه وه‌رده‌گرێ و له‌وه زیاتر ده‌سه‌ڵات و توانای نییه.
هێرشی كاتیۆشاكان بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته به فه‌رمی تاوانبار و بكه‌ره‌كه‌ی دیار نه‌بوو، حكوومه‌ت به‌وهۆیه‌وه به‌رده‌وام خۆی ده‌دزییه‌وه و به دروستكردنی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی بكه‌ری ئه‌و كارانه خۆڵی ده‌كرده چاوی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام له ماوه‌ی ڕابردوو میلیشیاكان خۆیان دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه به مه‌رج ئاگربه‌ست له دژی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نن و چیتر هێرشیان ناكه‌نه‌سه‌ر، ئه‌مه بۆخۆی خستنه‌ئه‌ستۆی به‌رپرسیاریه‌تی ته‌واوی هێرشه‌كانه كه كراوه‌ته سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه‌چی لای حكوومه‌تی به‌غدا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك نه‌بوو، چۆن ده‌كرێ میلیشیاكان دانوستاندن و ئاگربه‌ست بكه‌ن، له كاتێكدا له وڵاته‌كه ده‌ستوور و په‌رله‌مان و حكوومه‌ت بوونی هه‌یه، كاتێكیش به فه‌رمی له میدیاكان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی میلیشیاكان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، حكوومه‌ت هیچ هه‌ڵوێستی نییه و بێده‌نگی به‌رانبه‌ر بابه‌ته‌كه هه‌ڵده‌بژێرێت، ته‌نانه‌ت بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ڕووی خۆی و ده‌رخستنی ڕووكه‌شانه كه ئه‌و له عێراق به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتداره ده‌بوو به كرده‌ییش نه‌بێ، به ڕاگه‌یه‌نراوێك به توندی دژی ئه‌و میلیشیایانه بوه‌ستێته‌وه، كه دانوستاندن ده‌كه‌ن و ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نن.
به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا عێراق ده‌بێ به به‌شێك له ئێران و پێكهاته غه‌یره شیعه‌كان سته‌میان لێ ده‌كرێ
پرسیاره‌كه و كێشه‌كه ئه‌وه‌یه، گریمان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان هێزه‌كانیان له عێراق كێشایه‌وه، ئه‌ی چاره‌نووسی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زه‌وییه‌كانی عێراق چی به‌سه‌ر دێت، له كاتێكدا میلیشیاكان هه‌ر كه‌سێك كه ڕه‌خنه‌یان لێ بگرێ، به گولـله ساردی ده‌كه‌نه‌وه و كۆتایی به ژیانی ده‌هێنن، ئایا له‌و كاته ده‌بێ چاوه‌ڕوانی چ جۆره عێراقێك بكه‌ین، به دڵنیاییه‌وه هیچ یه‌كێك له پێكهاته‌كان سه‌لامه‌ت نابن، به تایبه‌ت كریستیان و ئێزیدی و شه‌به‌ك و كاكه‌یی و سوننه به كورد و عه‌ره‌به‌وه، هه‌موویان دوو بژاره‌یان له‌به‌رده‌م ده‌مێنێت، یان مه‌رگ و گرتن و كوشتن و بڕین، یان ڕازیبوون به حوكمی میلیشیاكان!
قسه‌كردن و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئێسته‌ی عێراق و هه‌ر بڕیارێكی تری ئه‌و حكوومه‌ته، پێویسته ته‌نیا وه‌كو كارێكی میدیایی و گوتارێك سه‌یری بكه‌ین، چونكه له واقیعدا به‌دیهاتنی ئه‌سته‌مه و هیچ بایه‌خێكی نییه، باشترین نموونه‌یش ڕێككه‌وتنی شنگاله، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا واژووی له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام تا ئێسته هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌نراوه و میلیشیاكان دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌یش وایكردووه حكوومه‌ت نه‌وێری ده‌ست بۆ هیچ هه‌نگاوێك بهاوێژێ، له ترسی ته‌قینه‌وه‌ی میلیشیاكان به ڕووی حكوومه‌ت و نه‌مانی شكۆ و پێگه ڕووكه‌شه‌كه‌ی كه ئێسته هه‌یه‌تی.