میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه له ڕۆژانی
ڕابردوو به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا تا له‌گه‌ڵ
حكوومه‌تی ئه‌سه‌د گفتوگۆ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بارمته ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌ی له
سووریا گیراون و لای ڕژێمی ئه‌سه‌دن ئازاد بكرێن و تره‌مپ وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی گرنگ
له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردن دۆسیه‌ی ڕزگاركردنیان به‌كاربهێنێت و سۆزی ئه‌مه‌ریكییه‌كان
بۆ لای خۆی ڕابكێشێت، تا زۆرترین ده‌نگی پێ بده‌ن و خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا
بباته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، تره‌مپ
خه‌ریكی ده‌سته‌واره‌یه‌كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌سه‌د، به‌ڵام حكوومه‌تی به‌عسی سووریا
به ئاسانی به ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی تره‌مپ ڕازی نه‌بووه و مه‌رجی پێشوه‌خته‌ی
زۆری هه‌یه، تا له به‌رانبه‌ردا هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه بارمته‌كان ڕزگار
بكات.
سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه
یه‌كێك له داوا قورسه‌كانی ئه‌سه‌د بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان كه خراوه‌ته به‌رده‌م
تره‌مپ بریتییه له هه‌ڵگرتنی سزاكان كه به گوێره‌ی یاسای قه‌یسه‌ر له‌لایه‌ن
ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ر ڕژێمی ئه‌سه‌د سه‌پێنراوه، كه ئه‌مه‌یش له ده‌سه‌ڵات و
توانای دۆناڵد تره‌مپدا نییه، چونكه كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیران ڕه‌زامه‌ندیان
له‌سه‌ر داوه و تره‌مپ ناتوانێ لێی په‌شیمان ببێته‌وه، له ئه‌گه‌ری په‌شیمانبوونه‌وه‌یشی
به ته‌واوی هه‌ڵبژاردن ده‌دۆڕێنێت، چونكه سه‌رپێچی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م داوایه‌ی ئه‌سه‌د به‌لای تره‌مپه‌وه هێلی سووره و
هه‌رگیز ناتوانێ پێی ڕازی ببێت.
تره‌مپ ده‌یه‌وێ به ئازادكردنی بارمته‌كان هه‌ڵبژاردن بباته‌وه
ڕۆژنامه‌ی
وۆل ستریت جۆرنالی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌وه
بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه له ماوه‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی گشتی
لبنان عه‌باس ئیبراهیم كه كه‌سێكی نزیكی حكوومه‌تی ئه‌سه‌د و حزبوڵای لبنانییه،
سه‌ردانی واشنتنی كردووه، تا درێژه به دانوستاندنه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بدات،
ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی سه‌ردانێكی كاش باتلی جێگری یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
بۆ دیمه‌شق دێت، كه پێشتر به نهێنی سه‌ردانی دیمه‌شقی كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
ڕژێمی ئه‌سه‌د كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی ئه‌نجام داوه، بۆ ئه‌وه‌ی دوو هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی
كه به بارمته له‌لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه گیراون، ڕزگار بكرێن و ڕه‌وانه‌ی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكرێنه‌وه.
زانیارییه‌كانی وۆل ستریت جۆرنال دووپات له‌وه
ده‌كه‌نه‌وه، كه كاش باتل شكستی هێناوه له ئه‌ركه‌كه‌ی، به‌وهۆیه‌وه به ده‌ستی
به‌تاڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ئه‌مجاره
عه‌باس ئیبراهیم له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ڕاسپێردراوه، بۆ ئه‌وه‌ی نێوه‌ندگیری
بكات و دوو بارمته ئه‌مه‌ریكییه‌كه له دیمه‌شق ئازاد بكات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هه‌وڵه‌كانی
عه‌باس ئیبراهیم بێ ئه‌نجام نه‌بێ و دوا سه‌ردانیشی بۆ واشنتن به مه‌به‌ستی نێوه‌ندگیریكردن
و گه‌یاندنی داوا و مه‌رجه‌كانی ئه‌سه‌ده بۆ واشنتن.
ئه‌سه‌د مه‌رجی قورسی داناوه و تره‌مپ نیگه‌رانه
عه‌باس ئیبراهیم به كه‌سێكی نزیكی دیمه‌شق و
حزبوڵای لبنانی داده‌نرێ، پێشتریش سێ هاووڵاتی بارمته‌ی ئه‌مه‌ریكی له سووریا
ئازاد كردووه، پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌سه‌د كه‌وتووه‌ته گفتوگۆ، كه
یه‌كێك له بارمته‌كان سام گودوین بوو، هه‌رچه‌نده عه‌باس ئیبراهیم و به‌رپرسانی
ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتن دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه
كه بۆ تاوتوێكردنی پرسی سنوور و قاچاغی و كاری ناشه‌رعییه له سنووری سووریا و
لبنان، به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هۆی سه‌ره‌كی
سه‌ردانه‌كه بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی بارمته‌كانه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی
تر بخه‌نه‌ڕوو.
عه‌باس ئیبراهیم له واشنتن چاوی به رۆبه‌رت
ئۆبراین ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و جینا هاسپیل سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری
ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه و به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌كانیش مه‌رجه‌كانی ئه‌سه‌دی
بۆ ئه‌مه‌ریكا گواستووه‌ته‌وه، كه بریتین له كۆمه‌كی دارایی بۆ حكوومه‌تی ئه‌سه‌د
و سڕكردنی یاسای قه‌یسه‌ر بۆ سه‌پاندی سزا به‌سه‌ر سووریا و ئازادكردنی پاره‌كانی
حكوومه‌تی ئه‌سه‌د و سه‌رمایه‌دارانی سووریا كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه
بلۆككراون، جیا له‌وه‌یش ناردنه‌وه‌ی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا بۆ دیمه‌شق و كردنه‌وه‌ی
باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه.
تا ئێسته ڕوون نییه كه حكوومه‌تی تره‌مپ
ئه‌و داوایانه‌ی ئه‌سه‌د قبووڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێ داواكان زۆر قورسن و
ئه‌سته‌مه تره‌مپ بتوانێ جێبه‌جێیان بكات، له مه‌سه‌له‌ی ناردنی پاره، به‌ڵێن
به ئه‌سه‌د دراوه كه له ڕێی وڵاتانی كه‌نداوه‌وه بڕی پێنج ملیار دۆلار بۆ
دیمه‌شق ره‌وانه ده‌كرێ، تا به مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا كه‌ڵكی لێ
وه‌ربگیرێت، به‌ڵام ئازادكردنی پاره بلۆككراوه‌كان و سڕكردنی یاسای قه‌یسه‌ر و
كردنه‌وه‌ی باڵویزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دیمه‌شق كاردانه‌وه‌ی یه‌كجار گه‌وره به‌دوای
خۆیدا ده‌هێنێ و سه‌ركێشییه‌كی گه‌وره ده‌بێ له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه.
تا ئێسته ئه‌و دۆسیه‌یه له ئه‌مه‌ریكا به
شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ورده ورده زانیاری له سه‌رچاوه‌ی جیا جیاوه له‌سه‌ر
ئاشكرا ده‌بێت، ئامانجی سه‌ره‌كی تره‌مپیش له‌و هه‌نگاوه بریتییه له ئازادكردنی
دوو بارمته ئه‌مه‌ریكییه‌كه به‌ر له واده‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌م كاره ده‌یه‌وێ
كاریگه‌ری له‌سه‌ر سۆزی خه‌ڵك دابنێ و ده‌نگی خۆڵه‌مێشی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر بۆخۆی
مسۆگه‌ر بكات.